=KTML_Bold=وەزارەتی پێشمەرگە: مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاومان دەبێت بۆ هێرشی درۆنی=KTML_End=
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری #30-12-2023# لە سنوری #پیرمام#-#هەولێر# لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.
سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.
ئێمە لە #وەزارەتی پێشمەرگە#، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە هاوکارو پاڵپشتمان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
داوا دەکەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن.
دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت. [1]
وەزارەتی پێشمەرگە
#01-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=