لەدایک بووی ساڵی 1950ی شاری خانەقینە، بەشدار بووەلەدامەزراندنی تیپی(یەکێتی هونەرمەندانی عێراق)ی. پاش ڕوخانی ڕژێمی عێراق هەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنکارانی عێراق لەبەغدا. ساڵی 1971 - 1991 وەکو دەرهێنەر لەتەلەفزیۆنی عێراق کاریکردووە. بەبەرهەمەکانی بەژداری لەدەیان ڤیستیڤاڵدا کردووەلەوانە(ڤیستیڤاڵی فیلم وپرۆگرامی کەنداو 1976 لەکوەیت بەفیلمی (خذوهم صغارا). ڤیستیڤاڵی مۆسکۆ لەساڵی 1980 بەفیلمی (سروشتی کوردستان). 1982بەشداری ڤیستیڤاڵی مناڵانی یونسێف لەڤیەنا بەفیلمی (خذوهم صغارا). ساڵی 1983 ڤیستیڤاڵی (البساط الاخضر) لەئەڵمانیا. سالی 1983 ڤیستڤالی کۆریای باشوور، ساڵی 1987 ڤیستیڤاڵی وارشۆ).
کاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە500 گۆرانی (کوردی، عەرەبی، سریانی) کردووە. دەرهێنەری زنجیرەتەلەفزیونی عەرەبی بوو بەناویی (الکشاف) کەسەر بەدەزگای پرۆگرامی کەنداو بوو لەکوەیت. ئەمانەبەشێکن لەبەرهەمەکانی (زنجیرەی تەلەفزیۆنی ژاڵە، بەرد لەجێی خۆی سەنگینە، میوانی ناوەخت، قەڵای دمدم، مەمی ئالان ئەمەیان دوا بەرهەی هونەرمەندە).
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 16,068 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!