لە ساڵی 1941 لە گوندێکی نزێک باژێری #مەهاباد# لە دایکبووە. لە ساڵی 1963 لە مەهاباد دیپلۆمی وەرگرتووە و ساڵی 1964 کۆچبەری ئەوروپا بووە.
لە ساڵی 1976 ماجستێری ئەندازیاری ئابوری کشت و کاڵ لە پراگ تەواو دەکات و بۆ خولی دۆکتورا دەچێت بۆ ئاڵمان.
ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ساغ کردنەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا. ساڵی 1978 دەگەرێتەوە وڵات. لە ساڵی 1980 وەک یەکەمین نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەگەرێتەوە ئەوروپا.
لە ساڵی 1985 واز لە ئەندامێتی #حیزبی دیموکراتی کورستان#ی ئێران دێنێت. دواتر لە ساڵی 1998 دەبێتە ئەندامی پارلەمانی کورد لە دەرەوەی وڵات و دوای هەڵوەشاندنەوەی لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا جیدەگرێت.
لە ساڵی 2004 دا و لە یەکەمین کۆنگرەی #پاڕتی ژیانی ئازاد#ی کوردستان وەک سەرۆکی گشتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان هەڵدەبژێردرێت.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 13,322 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!