شێخ محەمەدی مەردۆخی، ناسراو بە ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانی، ساڵی 1880 لەدایکبووە، مامۆستای ئایینی و وتار خوێنی جومعەی شاری #سنە#، نووسەر، شاعیر، مێژوونووس و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کورد بوو.
هەر لە مێردمنداڵییەوە ئەرکی گەورە دەکەوێتە سەرشانی، دوای مردنی باوکی لە تەمەنی 13 بۆ 14 ساڵییەوە دەبێت بە وتار خوێن و ئیمامی مزگەوتی شاری سنە. نزیکەی 60 بەرهەمی چاپکراوی لێ بەجێماوە، لەوانە: (تاریخی مەردۆخ یا تاریخی کورد و کوردستان، هەروەها فەرهەنگی مەردۆخ و.....هتد).
ڕووناکبیر و خاوەن بیروڕای دینی بەڵام پیاوێک کە بە ڕوانینی عەقڵەوە سەیری دینی دەکرد، ئەو پێی وا بوو بۆ هەر گرفتێکی دینی دەبێت لە قورئان کەڵک وەربگیرێت و لە کتێبی شنەبای ڕزگاری تەفسیر و ئیجتهاد و فەتوا ڕەد دەکاتەوە و لە چوار ئیمامی ئەهلی سوننە ڕەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت هەموویان بەهەڵەداچوون.
خاوەنی دەیان بەرهەمە و بەداخەوە ئەو جۆرە وا پێویستە نەناسراو بێت، چونکە زۆربەی مەلاکانی سەردەمی خۆی و تا ئێستاش دژایەتی توندیان لەگەڵدا هەیە بۆیە زۆر لە سەری نەنووسراوە، زۆربەی نووسراوەکانی قاچاخن و بوونیان لەلای کەسانێکە و لە ڕوانگەی یاسای دەوڵەتییەوە سزای هەیه. لە ساڵی 1975 کۆچی دوایی کردووە. [1] [2]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,065 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!