ساڵی 1969 لەدایکبووە لەگوندی #ڕۆست# لە بناری حەسارۆستی #باڵەکایەتی#. خێزاندارەو خاوەنی پێنج مناڵە. بەکالۆریۆسی یاسای هەیە لەزانکۆی #سەڵاحەددین# ساڵی 1990-1991. ئەندامی خولی دووەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە. ئەندامی دەستەی باڵای #یەکێتی پەڕڵەمانتارانی کوردستان#ە. ئەندامی سەرکردایەتی #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان#ە. بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامییە.
ناوی ڕاستەقینەی قادر سەعیدە، ساڵی 1991 دوای ئەوەی پەیوەندی کرد بە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەلایەن مەلا ئەمین پیرداود نازناوی (زانا) ی بۆ دانرا، ساڵی 1990-1991 کۆلیجی یاسای تەواوکرد لە زانکۆی سەڵاحەددین، ساڵی 1997 هەڵبژ1ێردرا بە ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان و لەکۆنگرەکانی دواترییش هەر بە ئەندامی سەرکردایەتی مایەوە و لە کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش هەڵبژێردرایەوە بە سەرکردایەتی، لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی ساڵی 2005 هەڵبژێردرا بە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و لە پەڕڵەمان لە هەرسێ لیژنەی یاساو مافی مرۆڤ و دەستووری کوردستان ئەندام بوو.
لە سالی 1997 تا 2001 ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی بوو سالی 2001 تا 2010 ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەلی ئیسلامی بوو لە کۆنگرەی دوەمی کۆمەلی ئیسلامی خۆی کاندید نەکردەوە بۆ هاندانی هاتنی کەسانی تازە بۆ ناو سەرکردایەتی، ڕاهینەری نیودەولەتیە لە گەشەپیدانی مرۆیی و خاوەنی چەندین بروانامەیە لە ئەکادیمیا جیهانیەکانی بواری گەشەپیدان دامەزرینەری ڕیکخراویکی کۆمەلی مەدەنیە بەناوی ڕیکخراوی بالیۆز بۆ گەشەپیدانی مرۆیی balioz human development organization
کاندیدی کۆمەڵە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق-2018
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 13,768 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!