- تورکەکان شەریف بەگی میری بەدلیسیان بانگکردە ئەستانە و لە جیاتی ئەو پیاوێکی خۆیانیان کردە قایمقامی بەدلیس.
- کۆچی دوایی محەمەد عەلی پادشای گەورەی میسر، کە وەک هەندێک سەرچاوە دەڵێت، بە ڕەگەز کوردە. نێوبراو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ میر پاشا کۆرە هەبووە لە دژی تورک.
- فردریک فۆن بۆدن شتێت، باسێکی زانستانەی لەسەر گۆرانی و ئاوازی کوردی بڵاوکردەوە.
- شا محەمەدی قاجار، ڕەزا قولیخانی والیی سنەی زیندانی کرد.
- گەشتی چیریکۆڤ، بۆ کوردستان.
- ڕووخانی میرنشینی بەدلیس، لەلایەن تورکەکانەوە.
- یان ساڵی داهاتوو، کۆچی دوایی هۆزانەوان، کوردی لە سلێمانی، کە لە گردی سەیوان نێژراوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەجدی لە سەقز، نێوبراو نێوی عەبدول مەجید میرزا عەبدول کەریمە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا عەبدولڕەزاقی شێخولئیسلامی سنە.
- پاش مردنی عوسمان پاشا بە دەردی کولێرا لە شاری ئەستانە، کویزلیو کلیو ڕەشید پاشا کرایە فەرماندەی هێزەکانی تورک لە دژی ڕاپەرینی کوردەکان.