- ئەدوارد سەخاو، بە زمانی ئەڵمانی باسی زۆر گرنگی لەسەر هەندێ ناوچەی کوردستان بەتایبەتی نێوچەکانی دیجلە و فوراتەوە بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شێوەزمانی دیاربەکر و یەزیدییەکان، بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن هوگۆ مەکەسەوە.
- ساڵح ساڵم پاشا بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- لەم ساڵەدا، بابەکر ئاغای پشدەری خاوەنی هەزار چەکدار بووە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ساڵح مەلا ئەحمەدی سورنج داخی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان زاهیر دێلێژەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ عومەری بیارە.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ ئەحمەد سەعید.
- لەدایکبوونی موزیکژەن حەسەنی نەی.
- لەدایکبوونی ئەحمەد موختار بابان لە بەغداد.