- کردنەوەی گفتوگۆی ینک لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاق و شەڕیان لەگەڵدا ڕاگرتن. جەلال تاڵەبانی بە کۆپتەری ئێڕاقی لە گوندی زیخانی دۆڵی بالیسانەوە چووە بەغداد و ئەمانەش لەگەڵیدا ڕۆیشتن: مەلا بەختیار، فەرەیدوون عەبدول قادر، دوکتۆر خدر، مولازم سەید کەریم و شەوکەت حاجی موشیر، چەند ڕۆژێک لە بەغداد مانەوە و جەلال تاڵەبانی چاوی بە سەددام حوسەین کەوت، پاشان بە ئوتومبیل هاتنەوە دۆڵی بالیسان. ئەو گفتوگۆیە ساڵێک و چل و دوو ڕۆژی خایاند، چەند جار جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا چوونە بەغداد و نوێنەرانی ڕژێمیش هاتنە کوردستان، لەوانە عیزەت ئیبراهیم ئەلدوریی جێگری سەرۆک کۆمار و کەسانی تر، زۆر جار وا جاڕ دەدرا کە پاش چەند ڕۆژێک ڕێکەوتننامەی ینک و ڕژێم مۆر دەکرێت، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. تەواوی پارتە کوردستانییەکانی تر ئەو گفتوگۆیەی ینک یان بە جاشێتی تاوانبار کرد. سەرەتا ڕژێم گەلێک گفتی درۆینەی بە ینک دا، بەڵام وردە وردە لە هەموو بەڵێنەکانی پەشیمان بووەوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 16,430 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!