- دامەزراندنی یەکێتیی شۆڕشگێرانی گەلی کوردستان.
- هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیا، کە پارتی هەپ نزیکەی لەسەدا 50 دەنگی باکووری کوردستانیان هێنا و 18 کەسیان بوونە ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا.
- کردنەوەی پێشانگایەکی وێنەکاری لە ئەستەمبوڵ لەلایەن هونەرکار شۆڕش ئەمینەوە.
- بەستنی کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی لە شاری بەیروت.
- دامەزراندنی پڕۆژەی هونەری پەیکەرسازی لە کوردستان لەلایەن هونەرکار زاهیر سەدیقەوە، شایانی باسە کە ئەم هونەرکارانە لەو پڕۆژەیەدا بەشداری دەکەن ئاکام عومەر، تاڤان کەمال، ڕێزان عومەر، ڕێبوار قادر، کاوان قادر، سۆران محێدین و چەند هونەرکارێکی تر.
- دامەزراندنی پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی هاوکاری لە ئەوروپا.
- دروستکردنی ڕیپۆرتاژێک لەسەر ڕاپەرینەکەی باشووری.ک، لەلایەن حوسەین سێودینەوە، کە لەسەر کەناڵەکانی هۆڵندا و سوید پیشاندرا.
- دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان - پاک.
- کۆتایی ئەم ساڵ: دامەزرانی کۆلیژی سەربازی لە قەڵاچوالان، کە سەربە ینک، بوو.
- تا 993، 575 ئافرەت لە شاری هەوێردا کوژراوە.
- دامەزراندنەوەی دەزگای پاراستنی سەربە پدک، بەڵام ئەمجارە نێوی نرا، ڕێکخستنی تایبەتی و کەریم سنجاری کرایە سەرۆکی، بەڵام وەکو دەڵێن نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆکی یەکەمینێتی.
- دامەزراندنی دەزگای زانیاریی سەربە ینک، کە قادری حاجی عەلی سەرۆکێتی، بەڵام وەکو دەڵێن کە نەوشیروان مستەفا سەرۆکی یەکەمینێتی.
- لە سەردەمی مستەفا کەمالەوە، تاوەکو ئەمساڵ، وشەی کورد، لە تورکیادا قەدەغە بوو.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردستانی خوارووی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئیڤگێنی ئیلینچنا ڤاسیلێیڤا، بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، کە کورتەیەکی مێژووی میرنشینەکانی ئەردەڵان و بابانە لە سەدەی 17م تا سەدەی 19م.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان و وەرگێری مەزنی کورد هەژار موکریانی، لە شاری مەهاباد.
- دامەزرانی ڕێکخراوی هاوپشتی کوردستان، لەلایەن چەند کرێکارێکی کوردەوە لە سوید، ئەم ڕێکخراوە لەم ساڵەدا دوو قوتابخانەی لە گوندی چنگیان و شاری هەڵەبجەدا دروستکرد و جگە لە چەند کارێکی تر هەر لەم ساڵەدا و لە ساڵانی دواتر.
- ڕژێمی لوبنانی تەواوی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کورد لە لوبنانی داخست و هەرچی پەڕتووک و کەرەستەی ئەو بارەگایانە هەبوو، دەستی بەسەرداگرت، ئەمە جگە لەوەی کە چەند ئەندامێکیشی بە تاوانی ناڕامیاری خستە بەندیخانەوە.
- پکک بنکەیەکی لە ناوچەی گەلی پس ئاغا لە باشووری.ک دامەزراند.
- تا ساڵی 2001: بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی هۆڵندی Mitro بڵاویکردەوە، لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا تەنها لە گوندی قامیشی نزیک ماوەتی ناوچەی شاری سلێمانی 8 کەس بە مین گیانیان لەدەستداوە و 35 یش برینداربوون.
- تا 2002: لەم ماوەیەدا نزیکەی 300 کوردی خۆرهەڵات کە ئەندامانی پارتە کوردستانییەکانی خۆرهەڵاتن و نیشتەجێی باشووری کوردستانن لەلایەن د.ا تیرۆرکراون یان هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری سێبەر لە شاری هەولێر.