- دەستپێکردنی دادگاییکردنی تاوانباران عەلی حەسەن مەجید و سوڵتان هاشم ئەحمەدی وەزیری پێشووی بەرگریی داگیرکەری ئێڕاق.
- ئەحمەد عەسکەریی ئەندامی ئەنجوومەنی کەرکووک ڕایگەیاند کە ئۆفیسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی کەرکووک بێلایەن نییە و نزیکەی 70 هەزار کوردی لە دەنگدان بێبەش کردووە.
- دۆزینەوەی تەرمی سەید تەها برادۆستی لە موسڵ، نێوبراو پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە فڕێندرابوو.
- تیرۆرکردنی محەمەد عەدنان عەزیز ئاغای تەمەن 22 ساڵە لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە. نێوبراو خەڵکی شێخان بوو.
- ڤیستیڤاڵی گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی لە شاری سنە بەڕێوەچوو. لەم ڤیستیڤاڵەدا 11 تیپی موزیک بەشداریی تێداکرد.
- مەهدی زانا لەسەردانێکیدا بۆ باشووری کوردستان ڕایگەیاند کە بەمەبەستی پیرۆزبایی یەکلیستیی پارتی و ینک هاتووتە باشوور و ئەوەشی ڕاگەیاند کە نابێت عەبدوڵڵا ئوجەلان دەستبخاتە ناو کاروباری پارتە نوێیەکەی لەیلا زاناوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 12,305 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!