- ینک ڕایگەیاند کە لە کەرکووک بەشداری لە هەڵبژاردندا ناکات تاوەکو مادەی 58 دەستووری کاتی جێبەجێنەکرێت.
- چەند تیرۆریستێک ویستیان بۆمبێک لەبەردەم بۆرییەکی نەوتی کەرکووکدا دابنێن بەڵام بۆمبەکە زوو تەقییەوە دووان لە تیرۆریستان کوژران و یەکێکیشیان برینداربوو.
- تیرۆریستە عەرەبەکان هێرشێکیان کردە سەر لیژنەی ناوچەی پارتی لە زوممار. بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان بڕیاریدا لە هەڵبژاردنەکانی ئێڕاق بکشێتەوە. چونکە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن بە پارتی ناوبراوی ڕاگەیاندبوو کە ناوەکەیان جووداخواز - ئینفیساڵییە و دەبێت ناوی خۆیان بگۆڕن.
- سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە موسڵ دەستی لەکار کێشایەوە.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە شاری بەغدا هاووڵاتیی کورد ئەرسەلان کاکەییان فڕاند و پاشان سەریانبڕی.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 12,722 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!