لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لە ساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری ڕاگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چووەتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لەپاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا ساڵی 2010 لە تەلەڤزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای #ڕووداو#و ئێستا وەکوو ئەنکەری هەواڵەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری ڕاگەیاندن.
سالی 2009 یەکێک بووە لە ئەندامانی تیمی ڕۆژنامەی #میترۆ# کە تایبەت بە هەلبژاردنەکانی ئێراق، لەلایەن ڕێکخراوی (IWPR) ەوە کۆمەکی دارایی دەکرا.[1]
شیفا پاشتر بووە ڕاگەیاندکار لە کەناڵی ڕووداو و بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی ئەو کەناڵەبوو. ڕۆژی #25-02-2017# لە بەرەکانی شەڕ لە #موسڵ# بەهۆی #مین#ێکی #داعش#ەوە گیانی لەدەست دا.[2]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 36,555 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!