بەر لەبەستنی ئەم کۆنگرەیە، پارتیو شۆڕشی ئەیلول ڕووبەڕووی کارەسات و شکستێکی گەورە ببوونەوە لە1975دا، هەروەها دواتریش کۆچی دوایی مەلا مستەفا، پارتی لەبەردەم هەلومەرجێکی سەختدا ڕاگرتبوو. لە11ی ئابی 1976دا پارتی لەبەرلینی ڕۆژئاوای ئەوکات، کۆنفرانسێک بەبەشداری 80 ئەندام دەبەستێت و سەرکردایەتییەکی کاتی (قیادە موەقەتە) بۆ حیزب هەڵدەبژێرێت، کە دیارترینیان "مەسعود بارزانی، ئیدریس بارزانی، سامی عەبدولڕەحمان، عەلی عەبدوڵڵا، نوری شاوەیس، جەوهەر نامیق، ئازاد بەرواری، کەریم سنجاری، عارف تەیفور، کەمال کەرکووکی، وریا سەعاتی، ئازاد خەفاف" دەبن. دواتریش لەمانگی ئایاری 1979دا لەگوندی شاوانەی شاری شنۆ پارتی کۆنگرەی نۆیەمی دەبەستێت. لەم کۆنگرەیەدا مەسعود بارزانی بەسەرۆکی پارتی هەڵدەبژێردرێت و عەلی عەبدوڵڵاش بەسکرتێر.
سەچاوە: سات - ماڵپەڕی ئاوێنە
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 11,732 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!