خەڵکی : #تەرگاران#
لە دایکبووی : تەرگاران 1944
کاتی شەهیدبوون : #07-11-1982#
شۆێنی شەهیدبوون : زەراین
شۆێنی گڵکۆ : گۆلانی
چۆنیەتیی شەهیدبوون : ڕووداو
پلەی تەشکیلاتی : پێشمەرگە
شەهید مەنسور حوسێنی(ئێناخی) لە هێزی شاهۆ
شۆڕشگێران پێشەنگ و بەرەو پێشبەری کاروانی خەباتی خوێناوی گەلانی بن دەستن، بۆ گەیشتن بە سەربەستی ئازادی.
شۆڕشگێران مۆمی هەڵگیرساوەی شۆڕشن، کە لە تەنیا سەرمایەی ژیانیان مایە دادەنێن و بە بەخت کردنی گیانیان ڕێگای پر لە کەندو کۆسپی خەبات تا گەیشتن بە ترۆپکی ڕزگاری تەخت ئەکەن.
گەلی زۆر لێکرای کوردیش لە درێژای مێژووی پر لە هەورازو نشیوی خۆیدا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزانە، کە ڕزگاری لە ژێردەستی وچەوسانەوەیە، زۆر ڕۆڵەی بە بیرو باوەرو گیان فیدای خۆی کردووە بە قۆچی قوربانی. هەموو شاخ و دۆڵ و ڕوبارو دەشت و وێرانەکانی کوردستان شاهیدی بۆ ئەو قوربانیانە دەدەن کە ڕۆڵە ی بە ئەمەگ و دڵ پاکی کورد بە خوێنی سووریان ڕەنگینیان کردووە.
یەکێک لەو ڕۆڵە قارەمان و شۆڕشگێرانە ی کە بۆ ئامەنجەکانی گەل لە سەنگەری شەرەف و ئازایەتیدا سەری کردە پردەبازی ڕێگای سەرکەوتنی گەل و نیشتمانەکەی وکاروانی شەهیدانی بە تارای سوور ڕازاندەوە شەهید مەنسور حوسێنی لە هێزی شاهۆی هەورامانە.
شەهید مەنسور حوسێنی لە ساڵی 1944 هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەرو خۆشناوو دەوڵەمەنی تەرگاران ی ناوچەی ئێناخی هەورامان چاوی بە دونیای ڕوون هەڵ هێنا.رەفتارو هەڵسوکەوت و قسە خۆشی و غیرەت و لێهاتوی مەنسور هەر لە لاوێتیەوە ببووە جێگای سرنج و تێروانین بۆ بنەماڵەو دەوروبەرەکانی.شەهید مەنسور لە تەمەنی 21 ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێک دێنێت و لە گەڵ بنەماڵەکەی لە ئاوای تەرگاران بار ئەکات و لە ئاوای وزەرە ئەگیرسێتەوەو، لە وێ بە کارو کاسپی ڕەو ڕەوەی ژیانی بنەماڵەکەی هەڵ ئەسوراند.
ئەوە بوو ساڵەکان یەک بە دوای یەکدا تێ ئەپەرین تا سەرئەنجام دە سە ڵاتی ڕژێمی زۆرداری پاشایەتی بۆ هەمیشە بە دەستی بەهێزی، گەڵانی زۆرلێکراوی ئێران تکە وە پێچرا، حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکۆشانی ئاشکاری خۆی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی تامەزرۆی ئازادی کوردستاندا دەس پێکرد.
مەنسوری حوسێنیش وەکو هەزاران ڕۆڵەی لەخۆ بوردوی کوردستان لە گە ڵ دامەزرانی ڕێکخراوی حیزب لە ناوچە بو بە ئە ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دوا تریش ڕیزی پێشمەرگەی بۆ خەبات دژی دوژمنانی ئازادی هەڵبژاردو بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستانی پۆشی.شەهید مەنسور هەر لە سەرەتای کاری پێشمەرگایەتییەوە ئیمان و باوەری قوڵی خۆی بە ڕێگاو ڕێبازی حیزبەکەی بۆ هاوسەنگەرانی دەربری.شان بە شانی پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزی شاهۆ لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی هەوراماندا بەشداری کرد. شەڕەکانی پاوە، قوریقەڵا، ئاتەشگە، کوێڵە، دوو ئاوو تراشە هەموویان شاهیدی بۆ ئازایەتی وقارەمانی ئەو ڕۆڵە قارەمان و شۆڕشگێڕە دەدەن. شەهید مەنسور بە ڕاستی بیرو هزرێکی ڕوناکی هەبوو، لە بەر ئەوە دەرسی نەخوێند بوو، ولە گەڵ قوتابخانە بێگانە بوو، خاوەنی مێشکێکی ڕوناک بوو.دەفتەرچەیەکی پر لە یادەوەریەکانی بۆ بنەماڵەو هاو سەنگەرانی بەجێ هێشتووە.
بە هۆی ئازایەتی و قارەمانی و بیرو باوەری بە حیزبەکەی چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی حیزبی خەڵات کرا.
شەهید مەنسور لە گەڵ بەشداری کردن لە شەڕەکانی ناوچەی هەورامان هاوکارییەکی بەرچاوی لە گەڵ کومیتەی ناوچەی باینگان دەکرد. ئیمان و باوەری پتەوی ئەوە شەهیدە قارەمانە، زۆرتر بەر بەرکانێ لە گەڵ خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆشان بوو. لە پەلاماری بەکرێگیراوانی ڕەژێم لە ساڵی 1982 بۆ ناوچەی مەڕەخێڵ هەموو دارای و سەروەت و سامانی مەنسور لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕەژێمەوە سوتێنراو، ئەوەی لە ماوەی چەن ساڵ کارو کاسپی پەیدای کرد بوو، بوو بە خۆڵەمێش.
سەرئەنجام مەنسوری حوسێنی پێشمەرگەی فیداکاور بە بیرو باوەری حیزبی دێموکرات کە بۆ ڕاگوێستنی ماڵ و منداڵی ئاوارەی، چوو بوو بۆ ئەودیوی سنوور(باشووری کوردستان) ڕۆژی 23ی خەزەڵوەری 1361 بەرامبەر بە 1982.11.07 لە ڕوداوێکی نە خوازراو دا شە هید کرا.
بەداخەوە شەهید مەنسور بە کۆڵێک ئاوات و ئارەزووی بەدی نەهاتوی لە کۆری هاوسەنگەرانی وکوردستانی خۆشەویست ماڵ ئاوای کردو، کاروانی خەباتی شەهیدانی بە خوێنی سووری ڕەنگین کرد.هەزاوان سڵاو لە گیانی پاکی شەهید مەنسوری حوسێنی و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی.