مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ
جێگا خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
بزن بۆ شەوێک جێی خۆی خۆش دەکات
بزن، ئاژەڵێکی ماڵی کاوێژکەری شیردەرە، بەخێو دەکرێت بۆ شیر و گۆشت و پێستەکەیی و مووەکەی، شوانکارەکانی کورد کە ئەو ئاژەڵەیان ڕاگرتووە و بەخێوکردووە، شارەزای خاسیەت و ئەدگاری بوون، بۆیە لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاریهێناوە، زۆربەی جارانیش بۆ تایبەتمەندی نەرێنی بۆ هەندێ مرۆڤ بە کارهاتووە وەک: بزنە بە تەگەیە، دەڵێی بزنە، دەڵێی بزنی لەڕە و...تاد، لە و ئیدیۆمەدا بەرانبەر مرۆڤێکی بێباک و کەمتەرخەم و فەرامۆش (ئیهمال) بەکاردەهێنرێت کە بایەخ بە کارەکەی خۆی یان پاکوخاوێنی و ڕێکخستنەوەی خانووەکە و ماڵ و حاڵی خۆی نەدات، بۆ جولەکردن و ڕەنج و ئەرک و زەحمەتکێشان بۆ حەسانەوە و پشوودانی خۆی، بە تەوسەوە پێی دەوترێت: بزن بۆ شەوێکی جێی خۆی خۆش دەکات. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,709 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!