ساڵی 1963 لە سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی دوا اوەندی تەواو کردووە، لە وڵاتانی ئێران و پاکستان و چین و مەنگۆلیا و ڕوسیا و بلاروسیا و هۆڵەندە و سوید ژیاوە. دوو شانۆگەریی نووسیوە و دەریهێناوە بۆ شانۆ لە شارەکانی ڕوانسەر لە ئێران و کوەیتە لە پاکستان. لە ساڵی 1986 یەکەم وتاری لە گۆڤاری سروەدا بڵاوکردۆتەوە کە ئەوکات مامۆستا هێمنی مەهابادی سەرنووسەری بووە.
چەند چیرۆکی عەزیز نەسینی لە فارسییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی. لە پاکستان سەرنووسەری گۆڤاری کڵاورۆژنە بووە، لە هۆڵەندە سەرنووسەری گۆڤاری دەوار بووە، لە ساڵی 1999 وە بەردەوام لە سایت و ڕۆژنامە کوردستانییەکاندا وتاری بڵاو دەبێتەوە. لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامە، میدیا، سایتی کوردستان نێت، کوردستان پۆست، هاوپشتی، یەکگرتن، حکومەتی هەرێم، پێشەنگ، سلێمانی، خەڵک، چاوی خەڵک، دوارۆژ و چەندینی دیکەدا سەدان وتاری هەیە. ئێستا ئەندامی دەستەی نووسەرانی کوردستانی نوێیە کە لە سلێمانی دەردەچێت. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,658 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!