ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد کانی- ئەحمەد دۆغرمەچی
ناوی باوک: ئەدهەم عەبدولجەبار عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1960
$ژیاننامە$
ئەندازیار و سیاسەتمەدار ئەحمەد ئەدهەم عەبدولجەبار عەبدولڕەحمان، ناسراو بە (ئەحمەد کانی و ئەحمەد دۆغرەمەچی) ، ساڵی 1991 لە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
ئەحمەد کانی ساڵی 1960 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و نەوەی هۆزانڤان و وەرگێڕ عەبدولجەبار کانی (1897-1957) یه. ساڵی 1985 ماستەری لە ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی #موسڵ# وەرگرتووە و ساڵی 1990 بووەتە مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر و ساڵی 2004 بووەتە ڕاگری پەیمانگای تەکنیکیی هەولێر. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1991 لە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
ساڵی 1994 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زانکۆی سەڵاحەدین لە سنووری لقی دووی پارتی و ساڵانی 1995 هەتا 2005 لە لقی دووی هەولێر بە کارگێڕی لێژنەی لق دەستنیشان کراوە. ساڵی 2007 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی بیست و سێی #مەخمور#ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 2017 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی هەولێر سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر. [1]