یەکەم سەرچاوەی ژیان و هاتنی بۆ سەر ئەستێرەی زەمین لە پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و ئاوارەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوونە، بەهۆی سرووشتی و پێشمەرگایەتی و کوردایەتی خانەوادەکەیەوە لەهاتوچۆی نێوان سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووردا لە چەند وێستگەی جیاوازی ژیان و کەلتووردا پەروەردە بووە، لە وێستگەی ئەکادیمی دا دوای ڕاپەرین (کۆلێژی یاساو ڕامیاری) لە (زانکۆی سەڵاحەدین) تەواوکردووە، دواتر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نیشتەجێ بووە و لە ساڵی 2012 بڕوانامەی ماستەری لە (ئاساییشی نێودەوڵەتی) دا لە زانکۆی لەندەن وەرگرتووە.
دووەم سەرچاوەی ژیانی کە وێستگەی نووسین وەشاندنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم لە ساڵی 2004 دا یەکەم بەرهەمی لەلایەن (دەزگای ئاراس) چاپکراوە، لە ساڵی 2006 دا خەڵاتی دەزگای ئاراسی بۆ داهێنان پێبەخشراوە، لە ئێستادا خاوەن کۆمەڵیک پڕۆژەی جۆراوجۆری نووسینە، کە 9 بەرهەمیان چاپ و بڵاوکراونەتەوە ناوەرۆکیان پێکهاتوون لە چەند پەرتووکی شێواز جیاوازی هۆنراوەی پۆستمۆدێرن و ڕۆمان و وتار.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 10,948 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!