کۆدی حیزبییەکەی “ڕۆژارین” بووە لەو سەردەمەدا کە لەریزی #پەکەکە# دابووە، ئێستا لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئیتاڵیاوە دەپارێزرێت و ناوی لەخۆی ناوە ”مودێنا”.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، کایا لەکاتی دەرچوونی ئۆجەلان لە وڵاتی سوریا تا کاتی دەستگیرکردنی لە کینیا ئاگاداری نهێنییەکانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بووەو بە سندوقە ڕەشەکەی ئۆجەلان ناسراوە. دوای دەستگیری ئۆجەلان بۆ ماوەیەک لە لایەن پەکەکەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە، بەڵام هیچ کات بە تەواوەتی نهێنییەکانی ئەو ئاشکرا نەبوو، دواتر کە ناوی سندوقی ڕەشی ئۆجەلانی پێدرا پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ پەکەکە پچڕی و چووە ئەورووپا.
رۆژنامەکە نوسیویەتی “کایا پاش تەواوکردنی زانکۆ لە تورکیا، چووەتە ڕیزی ئەندامانی پەکەکە و بەهۆی نزیکی بە ئۆجەلانەوە ئاگاداری زۆربەی زانیارییە گرنگەکانی پەکەکە بووە”.
کایا زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەزانێت و پێشتریش پاسپۆرتی یۆنانی هەبووە. ناوی لە لیستی سووری دەوڵەتی تورکیادایە و ساڵانێکە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بەدوایدا دەگەڕێن.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,036 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!