نووسینی: عەتا نەهایی
ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمه، کەی و چۆن کراوتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوه؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی، بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایه، ڕەنگە ڕۆژیک لەو ڕۆژانەی کە ورمز بەسەر غوڵام سەردار، فەرماندەی لەشکری شای لە شان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت: (بە شا بڵێ، من، ورمزخانی عێلبەگی، کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییه.)
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! ارسال کتاب این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,553 بار مشاهده شده است