خەندان - محەمەد مستەفا
لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا لە سنوری قەزای ڕانیە چەند ڕووداوێکی جۆراوجۆر ڕوویانداوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی لێنەکەوتووەتەوە.
هەژار عومەر ئیبراهیم جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لە لێدوانێکدا بۆ خەندان ڕایگەیاند: لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا لە سنوری قەزای ڕانیە جەند ڕووداوێکی جیاواز ڕوویانداوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی لێنەکەوتووەتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە وتی: "لەو ماوەیەدا 10 حاڵەتی نەوت خواردنەوە لەلایەن منداڵانەوە و 6 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک هەبووە".
ئاماژەشی بەوەدا کە 10 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی لێنەکەوتووەتەوە.
وتیشی: "5 حاڵەتی سوتاوی و 5 حاڵەتی شەڕکردن و 15 حاڵەتی بەربوونەوەش هەبووە".
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ئاشکراشیکرد کە بەهۆی سەختی برینەکانیان پێنج نەخۆش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و سەرجەم نەخۆشەکانی تر لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.