لە ساڵی 1943 لە شاری #هەڵەبجە# لەدایک بووە، لە دواناوەندی #سلێمانی# وەرگیراوەو لە ساڵی 1963قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی تەواودەکات و لەهەمان ساڵدا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی 1964 دەبێتە بەرپرسی ئیداری و دارایی لق سەربە بە تالیۆنی 7 لە نەورۆڵی و ساڵی 1966 برینداردەبێت، دوای 11 ی ئازاری 1970 و ڕێککەوتن نامەی شۆڕش و میری خوالێخۆش بوو دەبێتە سەرۆکی شارەوانی بیارە. دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامەکە و هەڵگیرساندنەوەی شەڕ ناوبراو لە چەندین میحوەرەوە بەشداری چەندین شەڕی قارەمانانە دەکات لەوانە ناوچەکانی زمناکۆ حاجی ئۆمەران و شەمێران و شاخی حەسەن بەگ و زۆر شوێنی تری کوردستان، لە نسکۆیی ساڵی 1975 لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەیی ئێران دەبێت و لەمانگی 10 ی ساڵی 1975 بڕیاری گەڕانەوەدەدات و ڕەوانەی خواروی عێراق دەکرێت و ساڵی 1979 وەک فەرمانبەری شارەوانی ڕەوانەی #چەمچەماڵ# دەکرێتەوە و دواتر بۆ شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە، بەهۆیی دروستکردنەوەی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ناوشارەوە لە لایەن ڕژێمەوە لە نێوماڵەکەی خۆیی هەوڵی تیرۆرکردن دەدرێت و لەو هێرشە بەبرینداری ڕزگاری دەبێ.
ساڵی 1987 لە هەڵەبجە لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە ئێران دەکات و پەیوەندی دەکاتەوە بە هێزی پێشمەرگە و لەسەر بڕیاری بارزانی دەبێتەوە بە سەرۆکی ڕێکخراوی ئاوارەکان و دواتر وەک نوێنەری پارتی لە لیژنەی بەرەیی کوردستانی، دوای ڕاپەڕین لە ساڵی 1991 وەک نوێنەری پارتی لە لیژنەی بەرەیی کوردستانی لەیەکێک لەمیحوەرەکانی شارەزور کاری پێدەسپێردرێت و دواتر وەک کارگێری لیژنەی ناوچەی چوارتا دەست بەکاردەبێت و پاشان وەک بەرپرسی لیژنەی ناوچە #ڕانیە# و دواتر کارگێڕی لقی 11 و بەرپرسی ڕێکخستن لەو لقە. لەگەڵ دەست پێکردنی شەڕی ناوخۆ دەبێتە ئەندامی قیادەی مەیدانی کەرکووک سلێمانی و سەرپەرشتی چەندین دەزگای ڕٶشنبیری و سیاسی و ئیداری لەو سەردەمەدا کردووە. لەساڵی 1996 بە پێی بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێتە بەرپرسی ئیدارەی گشتی مەکتەبی سیاسی لەو پۆستەشدا ماوەی 5 ساڵ بەردەوامی دەبێ. لە کۆنگرەی 12 ی پارتی سەرپەرشتی کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ناچە جیاوازەکان دەکات. ساڵی 2011 دەبێتە ئەندامی پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات. ساڵی 2005 بەشاندێکی فەرمی پەرلەمانی کوردستان ڕوو لە ئەوروپادەکات. لەدوای خانەنشینیەوە لەگەڵ چەند هاوڕێکی پەرلەمانتاری کار لەسەر دروست کردنی یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان دەکات و ماوەک وەک سەرۆک و دواتر جێگری سەرۆکی ئەو یەکیەتیەو دواتر ئەندامی دەسەی باڵا لە یەکیەتیەکە بەردەوامی دەبێت تا لە 30-03-2013 لە شاری ئەنکەرە کۆچی دوایی دەکات بەهۆیی بەخۆشی دلەوە کە پێشر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. بەرهەمەکانی بەچاپ گەیشتووی
کتێبی بیرەوەریەکان و ژیانی پەرلەمانتاریم.... کتێبی کارو چالاکیەکانی ساڵانەی یەکیەتی پەرلەمانتارانی کوردستان... کتێبی هەلەبجەو پەرلەمان... کتێبی درەختی بنەماڵەی حاجی ڕەحمان... کتێبی جینۆساید و تاوانەکانی عێراق دژ بە گەلی کوردستان... کتێبی پێشنیارەکان بۆ پێشهاتەکان.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,740 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!