خەندان : ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕاگەیاند و تیادا هاتووە 19 ڕووداوی جیاجیا ڕویانداوە و به و هۆییەوە، 27 کەس بریندار بونە و پێنج کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
ئازاد تاها بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە (خەندان)ی ڕایگەیاند : لە ڕۆژنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا 19 ڕووداوی جیاجیا ڕووی داوە کە شەشیان ڕووداوی وەرگەڕان و 12 پێکدادان و ڕووداوێکی سوتان، هەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئازاد تاها وتیشی، بەداخەوە، له و ڕووداوانەدا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و 27 کەسی دیکەش بەهەمان مەبەست برینداربوون.
ساڵانە بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆوە، بەسەدان ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدەن، چەندین کەسیش دەبنە قوربانی.
- 11-08-2013
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,369 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!