لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 44 کەس لە هەرێمی کوردستاندا بە هۆی (مین)ەوە کوژراون و بریندار بوون.
ئاودێر محەمەد، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری هوشیارکردنەوه و قوربانیانی مین لە دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان، ئاکۆ عەزیز، ئەمڕۆ(سێ شەممە) ڕایگەیاند لە 9 مانگی ئەمساڵدا،ئەوەی لەدەزگای گشتی کاروباری مین تۆمار کراوە تا ئەمڕۆ 44 ڕووداوی مین هەبووە و بەوهۆیەوە 44 هاووڵاتی لەهەرێمی کوردستان بونەتە قوربانی.
ووتیشی له و ژمارەیە،34 هاووڵاتیان بریندار بووه و 10 کەسی تریش گیانیان لەدەست داوە لە سنوری هەولێرو دهۆک و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
ئه و بەرپرسەی دەزگای گشتی کاروباری مین ڕوونی کردوە کە هەندێک لەوانەی بونەتە قوربانی لە ئەنجامی نەزانین چونەتەناوچەی مین ڕێژکراو یان دەستکاری مین و تەقەمەنیان کردوە.
- 08-10-2013
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,122 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!