پیاوانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوسەرگیری دووەم و سێیەم ڕوو لە شاری کەرکووک دەکەن و بەپێی یاسای عیراقی هاوسەرگیری دەکەن، تا ئێستا لە دوای قەدەغەکردنی فرەژنییەوە لە کوردستان 500 پیاو لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتوونەتە شاری کەرکووک و ژنی دووەمیان لەوێ مارە کردووە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی باس نیوز، زۆرترین ئه و پیاوانەی سەردانی شاری کەرکووکیان کردووە خەڵکی شارەکانی سلێمانی و هەولێرو هەڵەبجەن.
ئه و پیاوانە بە زۆری ژنی دووەم دەهێنن، بەڵام کەسانێکیش هەن کە ژنی سێیەم و زیاتریش دەهێنن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای کەرکووک بە باسنیوزی ڕاگەیاند: لەدوای قەدەغەکردنی فرەژنی لە کوردستان تا ئێستا نزیکەی 500 پیاوی هەرێمی کوردستان بە بەپێی یاسای عیراق لەناو دادگاکانی کەرکووک ژنی دووەم و سێیەمیان لەخۆیان مارە کردووە.
- 13-01-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,361 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!