خەندان – هێمن قەرەهەنجیری
27 کێلگە لەمین پاکراوە ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە، کە کۆی ڕووبەرەکەیان ملیۆنێک و25 هەزارو337 مەتر دوجایە و351 مین و 362 تەقەمەنی تێدا هەڵگیراونەتەوە.
لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیروئەنجومەنی ناحیەو نوێنەرانی دەزگای مین ورێکخراوی ئێم ئەی جی ئەمڕۆ ئەوئەو کیڵگانە ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
ئارام سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئێم ئەی جی تایبەت بە خەندان ڕایگەیاند ژمارەی کێڵگە پاکراوەکان لەمین 27 کێڵگەن و ڕوبەری پاککراوە ملیۆنێک و25 هەزارو337 مەتر دوجایە، هەروەک 351 مین و 362 تەقەمەنی لەو کێڵگانەدا هەڵگیراونەتەوە.
چرۆعپمان، نوێنەری بەرٍێوەبەرایەتی کاروباری مین تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی ڕێک وپێک ئەم ناوچانەمان پاککردۆتەوە وخاوەنەکانیان دڵنیادەکەینەوە لە پاکبونەوەی یەکجاری زەویەکانیان وتیشی: دەمانەوێت بەشێوەیەک کوردستان ئاوەدان بکەینەوە کە لە بری هەر مینێک گوڵێک بچێنین بۆ ئەوەی کوردستان ئاوەدان بکەینەوە.
ئەحمەد فەتاح، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕیوبەرایەتی کاروباری مین بە خەندانی ڕاگەیاند، " لەساڵی 2005 تائێستاژمارەیەکی زۆر لەکێڵگەکانی مین لە سنوری ناحیی قەرەهەنجیر پاککراونەتەوە و ناوچەکە پشکی شێری بەرکەوتووە، سەبارەت بەژمارەی قوربانیانی ئەم چەکەش ڕایگەیاند کە تائێستا 30 قوربانی هەبووە کە3لەوانە گیانیان لەدەست داوە ولە کەمئەندامەکانیش یەکێکیان کارمەندی پاککەرەوەی مینە.
بەهجەت ئیبراهیم، ئەنجومەنی گوندی گورگەیی سەرخاسە داواکاربو لایەنی پەیوەندیدارەکان کەکاربکەن بۆ بەزووی پاککردنەوەی ئەو بەشانەی دکەی سنورەکەیان کەماوە.
ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەکەش تایبەت بە خەندانی ڕایگەیاند، پاککردنەوەی ئەم ناوچانە سودێکی گەورە بەسنورەکەیان دەگەیەنێت لە ڕوی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵیەوە، ئەمەلەکاتێکدایە کە چەندین ساڵە خاوەنی ئەم زەویانە ناتوانن سودیان لێوەربگرن لەبەر بوونی مین وتەقەمەنی تێیاندا.
داواشیکرد، هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بودجەی تایبەت و پێویست دابین بکەن بۆ بنەبڕکردنی مین لەم سنورە بەوپێیەی ناوچەی قەرەهەنجیر پشکی شێری بەرکەوتووە لە بوونی مین بەهۆی ئەوەی کە سەر بەهێڵی 36 حکومەتی بەعسیش سەرەڕای بە سەربازگەکردنی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر، مینیشی تێدا چاندووە بۆ قڕ کردنی کورد لەم سنورە دا، هاوکات پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تاکۆتای ساڵی2014 سنورەکە لەپاشماوەی مین و تەقەمەنیی پاک بکرێتەوە.
- 16-01-2014