سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەر و ئاوارەکانیش سەرۆکی هەرێم، وتی : ئێستا نزیکەی 250 هەزار پەنابەر لە سووریاوە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان، هەروەها پێش ئەوانیش نزیکەی 220 هەزار ئاوارە لە شارەکانی عێراقەوە ڕوویان لە هەرێم کردووە، ئەوە جگە لە زیاتر لە 26 هەزار خانەوادەی مەسیحی کە بۆ پاراستنی گیانیان لە ناوچەکانی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەو ژمارە زۆرەیش قورساییەکی زۆری خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام هاوکاریی کردنی ئەوانمان بە ئەرکی مرۆیی و نیشتیمانی زانیوە.
- 13-03-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,101 بار مشاهده شده است