بە توندی ئەو هێرشە تیرۆرستییە خوکوژییە ڕسوا و شەرمەزار دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر هاوڵاتیانی کوردستان کاتێک لە بەردەم بارەگای مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری خانەقین، بە بۆنەی دەرکەوتنی ڤیدیۆی جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماری عیراقی فیدرالەوە، ئاهەنگیان دەگێڕا و خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی.
تیرۆریستان دەیانەوێ بەم هێرشە دڕندانە ورەی خەڵکی کوردستان بڕووخێنن و لە گەرمیی دەنگدان و هەڵبژاردن و کەشوهەوای ئازادی و دیموکراسی ساردیان بکەنەوە، بەڵام گەلی کوردستان هەرگیز بەم کارە ترسنۆکانه نالەرزێ و ورەی ناڕووخێ، بەڵکو وەک هەمیشە سوورتر دەبێ لەسەر هەنگاونان بەرەو ئازادی و هەرگیز بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.
لەم بۆنە خەمناکەدا ئەوپەڕی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە هەر چییەک پێویست بێت پێشکەش بە قوربانیان بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
28ی نیسانی 2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 7,495 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!