ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتی شاری سلێمانی گەیشتە 93% و لەچەند بنکەیەکیش ئامێری تایبەت بە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان لەکارکەوت.
سلێمانی، ئاوێنەنیو: ڕەنج شوکری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، ڕێژەی دەنگدانی تایبەتی ئەمڕۆ(دووشەممە)ی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی کوردستان 92.77 % بووە.
هاوکات زانا محەمەد، بەڕێوەبەری کاڕگێری ڕێکخراویCDOلە لێدوانێکدا بۆ ئاوێنەنیوز ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا چەند ڕوداوێکی لەکارکەوتنی ئامێری دەنگدان لەلای ئەوان تۆمارکراوە کە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە و ئەوەش بە پێشێلکاری خەتی سور ئەژمار نەکراوە، بۆیە "هەڵبژاردنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتو بووە."
زانا ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەمی پرۆسەکە دەکرێتە ڕاپۆرتێک و دەرێتە یەکێتی ئەوروپا و ئاژانسە نێودەوڵەتێکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و جەختیشی کردەوە کە ڕاپۆرتەکەیان بێ لایەنانە تۆمار دەکرێت.
- 28-04-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,048 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!