جەماوەری سەربەرزی کوردستان، ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە دەنگەکانتان ئایندەیەکی گەشتر مسۆگەر بکەن بۆ گەلەکەتان، لەم کاتەدا کە لە گەرمەی پرۆسەی دەنگدان بەپێویستی دەزانین سەرنجتان بۆ ئەم چەند ڕاستیە ڕابکێشین:
دەنگدەری ئازیز :
1.دەنگدان مافێکی خۆته و ئەرکێکی نیشتمانییە بۆیە داواکارین بەوپەڕی هیمەتو جۆش و خرۆشەوە لەم چەند کاتژمێرەی ماوە ڕوه و سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن بۆ ئەوەی ڕێبگرن لەهەر تەزویرو ساختەیەک کە نەچونی ئێوە زەمینەی بۆ ساز دەکات.
2. داواکارین هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان وشیارانە مامەڵە بکەن و ڕێگربن لە دەستتێوەردانی هەندێ لایەنی حیزبی و سەربازی کە لێره و لەوێ لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگداندا لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن کاردەکەن و لەهەوڵدان بۆ کاری ساختەکردن.
3. هەوڵێکێک لەئارادایە بۆ ساختەکردن، کە لە چەندین شوێن ڕێی لێ گیراوە، داواکارین لە بریکارەکانمان لەسەر صندوقەکانی دەنگدان، چاودێرە ناوخۆییو نێودەوڵەتیەکان ڕۆڵیان هەبێت لە چاودێریکردنی پرۆسەکە بەگشتیو بەتایبەتی لەکاتی ژماردنی دەنگەکانو گواستنەوەیان بۆ بنکەکانی جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان بەمەبەستی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد وە هەروەها هۆشداری دەدەین بۆ هەمو ئەوانەی کە ساختەکاری دەکەن یان بەشداری تێدا دەکەن یان ئاسانکاریی بۆ دەکەن وە هەمو کەموکورتی پرۆسەکە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، چونکە ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا کۆمسیۆنمان ئاگادار کردووەتەوە و پێمان وایە بەڕێوبەری لقی سلێمانی لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتیەدا نەبووە.
لەگەڵ ڕێزدا...
30-4-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 14,579 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!