ناوی تەوای خالد حەیدەر شێخ هەمزە مەلا خالیدە لە 01-04-1997 لە شاری هەولێر لە دایک بووە.
خالد بلباس یەکێکە لە شاعر لاوەکانی سەردەمی تەکنەلۆجیاو داهێنان کە هەموو دونیای گرتەوە. هەر لە زوو وە خولایای ئەدەبی لای خالد دروست بوو لە سالانی 2006 و 2007 خالید شعری نووسیوە و هەولی بەرەو پێشچونی داوە کە لە و کاتە دا هزی ئەو تەنها بۆ دیدی نەتەوەی چووە هەولی داوە لە گەل خۆی لە تەنێکی بچوک وەسفی نشتیمانی بکات و بەرگری لە نشتیمانی لەدلی دووپات بکاتەوە، وە بە هۆ بوونی لە ناو خانەودایەکی کە تەکیەی و خانقا وە گەورە بوو شعری سفۆی گەری نوسیوە.
خالد هەر لەسەرتاوەی خوێندنی توانیەتی بە سەرکەوتووی و زۆر باش دەرچێت کە تاکو ئیستا لە قۆناغی ئامادەی ئەخوێنێت لە بەشی وێژەی (ئەدەبی).
ئیستا شعرە کانی بەشێوەی شعری سەربەست (ئازاد) کەشعرە کانی پێ دەنوسێت.
ئەم شعرە نوسیەوە کە دوای ئەوە پێشمەرگەی کوردستان خاکی پیرۆزی کوردستانیان ئازاد کرد.
دەلێ :
هەستە دلم شادی بکە
دووژمنانت شایەدید بۆ دەدەن
پێبکەن گیانە دونیا کەیف و سەفایە
ئەمرۆ یادی جوانیت بکە
خوت دەرخە لەسەر شانۆی جیهان
ئیستایە کاتیەتی
دلم تۆ بە ئازادی هەناسە بدەیت
گولم ئیستا لە باغی جیهان
تەنها بۆنی تۆ دێیت
هەوری جوانی لە ئاسمانی
روخسارت دیارە
شەهیدانت بەهاری لە دوایە
_______________________________________________________
تەوەورەی شعرەکانی خالد بلباس ئەم تەورانەوە دەسورێت
1-نەتەوەی (نیشتیمانی)
2-ئاینی (سۆفی گەری)
3- کۆمەلایەتی
4-ئەڤین ودلداری
گەورەترین ئازاری و ناخۆشی لە ژیانی خالد بلباس
شەهید بوونی 5 لە کەسایەتی نزیکیەوە زۆر کاری تێ کرد
لە و کاتە شعری کۆمە لایەتی و ئازاری ژیانی شعری دەنووسی
هاواری مەرگ
هاوارە هاواری مەرگە
هاواری دایکی شەهیدانە
هاوارە خاکی وەتەن
هاوارە خاکی وەتەن
کەسم نەما لە ژین
خۆشیم نەما لە دونیا
پێنج ڕۆلەم شەهیدبوون
پێنج گولم هەلوەرین
هاوارە هاواری مەرگە
هاوارە هاواری دایکانە
ئەلێ هاوار بۆدلی زلمان
هاوار بۆگیانی ستەمکاران
هاوار بۆ بێ غیرەتان
کەپێنج جوانە مەرگم
بینی بە چاوانم
هاوارە هاواری خوشکانە
کە ئەلێ هۆ برا هۆ برام
هەل سە براگیان براگیانم
هیچم پێناکرێ لە ژین
بێجگە لە شین و گرین
هاوارە هاواری برایانە
ئەلیێ تۆلەت بێمنەت
بێ منەت لە ئەستۆی منە
هاوارە هاواری مامو و ئامۆزایانە
کە ئەلێ خوێنت بەلاش
نابێ و ناشێ تۆلەت
بەچاوانمئەبێ
هاوارە هاواری خوارزاو برازایانە
کە ئەلێ هۆ مامۆستای
جامی جەم عالیە بیروژیان
خوێنت نافۆتێ
تائیریخت ناسوتێ
دلی (خالد)دایم دەنالەینێ
شێوەی ئێوەم دایم لە خەیالین
هاواری مەرگی زەمانە
نالێم کەسم نەماوە
ئەلێم یەک گریمان نەماوە
بۆ کەسێک کە ئازاری دلی دەدات
بۆ کەسێکی نەفس نزم..
بەس خودا ئەزانی چ لەدلم دایە
تاڤگەی خوێنی تێ هەلقوڵا یە
چ یە لەم ژیانە سەردەمی بێ حەقیە
خیانەت بۆتە کاری ئاسای ئەم ژینە
چ ژیانێکە چ مرۆڤێکە چ پیاوێکە
چ بیرێکە چ دلێکە چ خۆشیەکە
چ ئازاێکە چ ئارامێکە چ چاوێکە
چ دەسێکە چ دەمێکە چ خزمێکە
ببێتە هۆی لە کەدار کردنم
ئارامی ژیان و بیرم لە ناوببات
بەلام تێگە کە (خالد) بەهێزە
نا کەوێت بە کەر بزن گوێدرێژە
هێزی منە کە سەرچاوە عالیە
خالد جەمی جەم بێ پایەی خالدیە
گوێگرە ئەی کەسی سپلەی نەزان
من نمەکم کردی هەر وەکوو برا
بەلام تەنانەت نمەکت نەکردم وەک خالۆزا
خزم نەناس و بێگانە پەرست بوون
بۆیە ئێوە وەک پەند واتان بەسەر هات
__________________________________
هێندێک لە شعرە کانی شاعیر
ڕۆژی لە دایک بوون
رۆژی لە دایکبوونم یا ڕۆژی لە ناو چوونم
بووم لە دایک لە کاتێکی ڕەش دابوو
چاوم هەلێنا ئاسمانم بینی دوکەلی تیابوو
سەیری ئەرزم کرد خوێنی تیا ڕژابوو
لە باوەشی دایکم بووم
بەلام جلی ڕەشی لە بەربوو
من کە هاتمە دونیا زلم
کەوتمە نەخۆشی دلم
خەلک دوعاو پارانەوەیان بۆ ئەکردم
بێت ڕزگارم لە م شێوە ناخۆشە یە
بەلام نەبوو کە ئازارە کانم
لە ناو بچێت بەلکوو
هەلیدا ئازاری دلم
رزگارم نەبوو تاکوو خۆم ناسیی
رێگای دلم کردوە بە کەساسیی
شادیم نەکرد بە ئازادیی
ئینجا دوو بارە بۆوە
خۆشی ژیانم
یادم کردوە وەک چاوانم
بەلام ئەمرۆکە دووبارە بۆ وە
ئازارێکی تر لە دلما
چی بکەم کەرزگارم نابێ
لە بەلای وە ها گەورە
+++++++++++++ +++++++++++++ +++++++++++
لە حەزابی کچ
دایم دلم ماتە مینی تۆ دەگێرێت
دایم شین و گریانە لە باسی دووریت
بۆچی حەزابکیشکەی بۆ دلی من
بۆچی دایم ئەم سوتێنی
ئەی زالمی بێ ویژدان
ئەی دیکتاتۆری ئاشقان
هاوەلی نزکی شەیتان
گولی بە درکی گەنجان
تالبی تۆنە ئەو لاوان
بۆ پێیان ئەکیشی حەزابی جیهان
خالد ئیشی بۆتە گریان
ئاواتە خوازە بۆ ڕوح هەلکیشان
______________________________
بۆ باوکم
من ڕێگات ئەگرم
شوێنت ئەکەوم
نازت هەلئەگرم
تەنها تۆ سەلامت بیت
کامەرانی دلی تۆم ئەوێت
من عەزاب بخۆم
تەنها خەندەی تۆم ئەوێت
ئەی باوکی ئاوێنەی دلم
______________________________
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ یە هێزمان
لە نێو دلمانە نشتیمانمان
هیواوامانە ئازادیمان
چاوەروانی سەر بەخۆیمان
هێزی دلان نەوەی نوێمان
وتەی باوان دەم ڕاستمان
پێشکەوتن و داهێنان
ناترسێین لە گشت جیهان
مافی خۆمان نادەین بەکەس
تەحدە ناکەین لە کەس
دەستی دوژمن ئەبرین
وایان لێ ئەکەین دایم بگرین
بژی کورد بژی کوردستان
ئێمەین پێشمەرگەی داهاتومان
جوانی کوردستان ئارامیمان
تێک ناچی بە دوژمنان
______________________
چاوەروانم
هەموو کات لە دووری تۆیە پە شێوە ڕوخسارم
بە بێ ئەندازە لە دونیا دوورم تەنها تۆی لە بەر چاوم
کوشتمی چاوەروانی ئاوێشەی زولفی جوانت
کاتی پێ نەهێشتوم بۆ ئەندێشەوە خەیالم
وا بۆ تۆم دانەوە ئەی ئەسرینی چاوم گشت کاتەکانم
لەبەر دلی تۆ خاتونی دەروونم هیچ ساتێک نادەم بە کەس لە ژیانم
لام داوە لە دونیا بوومەتە دەروێشی زولفی جوانت