- ئەمشەو لە گەڕەکی تەجنیدی شارۆچکەی جەلەولا شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش ڕوویدا. زیاتر لە کاژێرێک پێکدادان لەنێوان هەردوولا بەردەوامبوو و شەڕەکە بە شکستی چەکدارانی داعش کۆتاییهات.
- لە بەنزینخانەیەکی سەنتەری قەزای سۆران لەنێوان کوڕی بەرپرسێکی پێشمەرگە و ئاسایش دەبێتە شەرە تەقە و لەو کاتەش دوو ڕۆژنامەنوس کە سەرقاڵی وێنەگرتنی ڕووداوەکە بوونە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێن.
- پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونکردنەوە بدات، هاوکات داواش لە پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات لەسەر هەمان پرس لێپرسینەوە لەگەڵ هەرێمی کوردسان بکات.
- دادگای باڵای کۆماری لە تورکیا ڕێگەی بە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- تورکیا دا و بە پێی ئەو بڕیارە هیچ بەربەستێک لەبەردەم بەکارهێنانی ناوی "کوردستان"دا نییە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 10,745 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!