هەڵوێست ئەنوەر
بەڕێوبەری گەورەترین وەبەرهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەبێتە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە دەست خەندان کەوتووە تۆنی هاوارد، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گێنێل ئینێرجی تورکی لە میانەی بەشداریکردنی لە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە ئیستانبول ڕایگەیاندووه، کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەبێت بە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا دەکات.
له لایەکی ترەوە بەپێی ئاژانسی ڕویتەرز تۆنی هاوارد ڕایگەیاندووه، کە تا کۆتایی ئەمساڵ هەرێم ئه و بڕە نەوتە هەناردەی تورکیا دەکات.
- 04-09-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,057 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!