تەنها لەماوەی یەک مانگدا لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای کەلار لەگەرمیان 30 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئاراز محەمەد، کەلار: بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، کەوێنەی بۆ ئاوێنە نێردراوە، لەمانگی ئابی 2014 دا، پێشوازیی لەنۆ هەزار و 175 نەخۆش کراوە، کە بەهۆی بوونی نەخۆشی و ڕووداوی جیاوازی تەندروستیەوە، سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ئەو مانگەدا، 30 حاڵەتی مردن تۆمارکراوەو 330حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە کە 157 بەرکەوتنی فیشەک، 72 حاڵەتی پێوەدانی مارو دووپشک، 60 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ، 13 حاڵەتی لێدان و کەرەستەی تیژ، 13 حاڵەتی سووتان، 12 حاڵەتی کەوتن.
- 08-09-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,767 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!