روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد کە چەکدارانی داعش لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سوریا نزیکەی دوو هەزار کەسیان کوشتووە.
بەپێی ئەو ئامارە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز ناوەڕٍۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، تەواوی کوژراوانی دەستی داعش لە سوریا هەزار و 878 کەسە، کە زۆربەیان هاوڵاتیی مەدەنین و لەو ژمارەیەش 102یان ئەندامی داعش خۆی بوون بەتایبەت داعشە بیانییەکان کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەوڵیان داوە واز لەو گروپە بهێنن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی ئاماری ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ، لەنێو کوژراوەکانی دەستی داعش هەشت ژن و چوار منداڵ هەن و 930 کەسیشیان سەربە هۆزی شعێتات-ی سوننەن کە ڕێگریان لە داعش کردووە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی خۆرهەڵاتی سوریا بگرێت.
ئەو ژمارەیە بەشێوازی جۆراوجۆر بەدەستی داعش کوژراون هەر لە سەربڕین و بەردباران و سزادان بە بیانووی زینا و هاورەگەزبازی و دزی، ئەمە جگە لە سەربڕینی بارمتەگیراوە بیانییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا.
- 29-12-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 13,511 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!