$باشووری کوردستان$
- لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی #ئاکرێ#، هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوا دەکەن سەرۆکی شارەوانی ئازاد نەکرێت، هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن. سەرۆکی شارەوانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە تاوانی گەندەڵی دەستگیرکرا و ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا.
- یەکەم دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی هەرێم لە مۆنومێنتی #هەڵەبجە# دەستی پێکرد. بەرنامەی سەرەکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت و لەمڕۆوە هەڵەبجە بە فەڕمی بووە پارێزگا.
- لە گەڕان و پشکنینێکدا بۆ دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە شارەدێی #جەلەولا# ژمارەیەک ڕووفات بە سوتاوی دەدۆزرێتەوە.
- لە ناوچەی تەللوەرد لە باشووری ڕۆژئاوای شاری #کەرکووک# چەکدارانی #داعش# هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکدەشکێنرێن.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 9,150 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!