ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد میران
ناوی باوک: سلێمان میران بایز بەگ
ناوی دایک: حەلیمە زوبێر
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ساڵی شەهیدبوون: #13-07-1974#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەرقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: شاری #بەغدا#
$ژیاننامە$
ئازاد سلێمان میران بایز بەگ لە ساڵی 1948 لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر لەدایکبووە، ناوبراو تا کۆتا قۆناغی زانکۆی خوێندووە. دایکى ناوى (حەلیمە زوبێر) بووە.
$خەباتنامە$
ئازاد میران لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان دەکات، لە ساڵی 1968 ناچێتە زانکۆ و پەیوەندی بە هێزی باڵەک دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی 1970 بە فەرمانی حزب، پێناسێکی نوێی بۆدەکرێت و دەچێتە شاری بەغدا و دەبێتە قوتابی بەشی کوردی لە زانکۆ. هەر لەگەڵ چوونی بۆ زانکۆ لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانى (جەواد موراد-نەریمان فواد- #لەیلا قاسم#) تۆڕێکی قوتابییان درووست دەکەن و سەرقاڵی کاری ڕێکخراوەیی دەبن.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ هەڤاڵانى بڕیاری ئەنجامدانى دوو چالاکی دەدەن لە شاری بەغدا، (جەواد موراد ) لە ڕێگەی (لەیلا قاسم) کەلوپەل و پێداویستیەکانی ئەم چالاکییە دەگەیەنێتە ئازاد میران و هەڤاڵەکانى.
لە ڕۆژی 28/4/1974 لە دوو شوێنی جیاوازی شاری بەغدا چالاکییەکان بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنن، بەڵام هەر لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر یەکی شەو هەریەک لە (لەیلا قاسم- ئازاد سلێمان – نەریمان فواد – حەسەن حەمەرەشید – جەواد موراد) دەستگیر دەکرێن و دوای چەند ڕۆژێک لە زیندانی و ئەشکەنجە لە ڕێکەوتى 13/5/1974 لە سێدارە دەدرێن. [1]