سوهراب سپهری
وەرگێڕانی: توانا ئەمین
وەرگێڕ هەر لەسەرەتای کتێبەکەدا باسی ژیاننامەی سوهراب سیهری دەکات و وەرگێڕ بەلێهاتووانە باسی شاعیر دەکات، هەر لەساتەوەختی لەدایکبوونیەوە تا چۆنێتی دەستکردن و دەستبردنی بۆ قەڵەم و نووسینی شیعر، کەواتە لێرەوە خوێنەر پەلکێش دەکات بۆ ژیانی شاعیرو شاعیر دەناسێنێت، بۆیە هەستێکی گرنگ و پێویست لای خوێنەر دروستدەکات کە بزانیت شاعیر چۆن ژیاوه و لەسەرەتای بوون بەنووسەری چۆن بووە، کەواتە لەم کتێبەدا دووجار خوێنەر سودمەند دەبێت، یەکەمجار ناسینی شاعیرێک و ناوداری سەدەی ڕابردوو لەگەڵ خوێندنەوەی چەندین کۆپلە شیعری شاعیرێک وەک لەم دێڕی شیعرەی شاعیردا
لەرەی واژەی ژیان
لەودیو کاژستانەوە
بەفر... بەفرو
پۆڵی قەلەڕەش...
شەقام یانی
غوربەت...
با
ئاواز
کەشتیارێک و
کەمێک مەیلی خەون..
لقی لاولاو و
کەیشتنو هەیوان...
من و دڵتەنگیی و
ئەم شووشە تەڕە
دەنوسم و دوو دیوارو
چەند چۆلەکەیەک
کەسێ دلتەنگە
کەسێ دەچنێ
کەسێ دەژمێرێ
کەسێ دەخوێنێ
ژیان یانی
رێشۆڵەیەکی فڕیوە...
لەچی دەڵتەنگی..؟
دڵخۆشیەکان کەم نین
بۆنموونە، ئەم خۆرەتاوە...
بۆنمونە منداڵی دوو سبەی...
نمونە کۆتری ئه و هەفتەیە...
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! ارسال کتاب این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 20,641 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!