جەماوەری بەهەڵوێستی عیراق و هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
دادگای بالای تاوانەکانی عیراق
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
حزب و لایەنەکانی عێراق و کوردستان
لەکاتێکدا گەورە تاوانباری پرۆسەکانی ئەنفال (سوڵتان هاشم) لە حوزەیرانی ساڵی 2007 دا دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد، لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ ئازادکردنی ئەو گەورە تاوانبارە و جێبەجێ نەکردنی سزاکەی، بۆیە ئێمە وەکو کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال داوا لە سەرجەم لایەنە عیراقی و کوردستانییەکان دەکەین، دژی ئەم هەوڵە بوەستنەوە و نەهێڵن ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێت، چونکە لەڕووی یاساییەوە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقە و هەروەها لەڕووی دەروونییشەوە بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و خەڵکی کوردستان ئازاردانی ڕوحییە.
هەربۆیە داوا لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لەم هەوڵە بکەن.
کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال و ڕۆشنبیرانی سنوری پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان (چەمچەماڵ)