کتابخانه کتابخانه
جستجو
  

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو


جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
جستجوی محتوا
روی جستجو کلیک کنید
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
Dark Mode
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
جستجوی محتوا
روی جستجو کلیک کنید
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
اماکن
پیرصفا
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
بیلو
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
بناوچله
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
برده رش كوچک
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
بالک
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
بابا - مریوان
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
انجيران
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
خاو
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
خاومیرآباد
21-01-2025
سارا سردار
تحقیقات مختصر
قلعەی تاریخی امارت سوران در حال بازسازی است
20-01-2025
سارا سردار
آمار
مقالات
  536,342
عکس ها
  114,540
کتاب PDF
  20,768
فایل های مرتبط
  110,855
ویدئو
  1,910
زبان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,470
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,354
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,549
عربي - Arabic 
33,648
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,949
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
گروه
فارسی
زندگینامە 
4,940
اماکن 
2,926
شهدا 
1,036
کتابخانه 
797
تحقیقات مختصر 
619
اماکن باستانی 
441
تصویر و توضیحات 
342
آثار هنری 
263
شعر 
170
مدارک 
71
احزاب و سازمان ها 
49
موزه 
42
نقشه ها 
31
دفترها 
25
تصویری 
17
تاریخ و حوادث 
17
منتشر شدەها 
17
آمار و نظرسنجی 
13
مسائل زنان 
4
ایل - قبیله - فرقه 
4
بازی های سنتی کوردی 
1
مخزن فایل
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,117
IMG 
211,505
∑   مجموعا-همەباهم 
247,930
جستجوی محتوا
شهدا
پیشوا قاضی محمد
زندگینامە
عادلە خانم
زندگینامە
عبدالجبار کاکایی
اماکن
مریوان
تصویر و توضیحات
دختر کوردی که عکسش در کیف پ...
ئاناڕشیسمی زمانیی، لە شیعردا
کوردیپیدیا، تاریخ روز به روز کردستان و کرد را بازنویسی می کند..
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
اشتراک گزاری
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ارزیابی مقالە
1 رای 5
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئاناڕشیسمی زمانیی، لە شیعردا

ئاناڕشیسمی زمانیی، لە شیعردا
نووسینی: محەمەد ساڵح سووزەنی
بابەت: وتار

" چرخ بر هم زنم ار جز بە مرادم چرخد"
"ئەم جیهانە ئەشێوێنم، بە مورادی دڵم نەسووڕِێ" حافز
بەرلەوەی بچینەناو باسەکەوە با سەرەتا چەند کورتەدەق بخوێنینەوە؛
" ئەم عەشقەش فت باریی..
سوێندمان پێدەبرژان..
شیعرمان پێنەدەخڵەتاوان..
فت نازانم یانی چی"
شاعیریان گوتووە
درێژبێتەوە، نە پان
(تا ئەوکاتەی سەری ئەدا لە شتێ‌ نەرم)
وا هەستدەکەین هەموو یاسا و ڕێساکانی شیعریی پێشوو ڕووخاون و زمانێکیدیکە هاتووە..
با ئەو تایبەتمەندیی بەرهەڵستبوونەوەیە،‌ دژبە زمانی پێشوو بە چەشنە ئانارشیسمێک ناودێربکەین کە بەدوای ئازادی ڕەهای زمانی تاکدا ئامادەی هەموو وێرانکارییەکە.. ناخۆشە دەی! بەڵام کێ لە جیهانی واقیعدا توانی پێش بە ئانارشیست و سوسیال ڕۆلۆسیۆنێرەکان بگرێ.. ئەوانیش خۆیان بە شۆڕشگێرترینەکان دەزانی و مشتومڕیان لە گەڵ ماڕکس دەکرد.. باوەکو لە مێژووی دەسەڵاتپەروەر و بەدەست سەرکەوتوان و دەسەڵاتدارەکان نووسراودا، ناویان بەخراپە دەرچوو.. بەڵام گرینگ ئەوەیە دواجار لەسەر دەستی کەسانێکیدیکە و بەشێوازێکیدیکەوە دێنەوە ناوزمان و گەمەیەکیدیکە ئەمجارەیان لەناو زماندا دەستپێدەکەن.
ریشەی یۆنانی ئاناڕشیسسم بە مانای بێحوکمڕان دێت.. و ئاوەها پێناسەکراوە؛
" سیستەمیکی ئەندیشەی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجەکەی هێنانەدیی گۆڕانکاریی بنچینەییەکانن لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا.. بەتایبەت گۆڕینی حکومەتی دەسەڵاتگەرا بە یەکێک لە شێوەکانی هاوکاریی ناحکومەتی لەنێوان تاکە ئازادەکاندا.. "خاڵی هاوبەشی زۆربەی ئانارشیستەکانە.. ئاناڕشیستەکان بەس لە قەڵەمڕەویی ئازادییدا زێدەڕەویی دەکەن.... و هەنێکیان کاریی ویرانگەرانە بە کاریی (شۆڕشگێڕانە)و داهێنان دەزانن بەڵام بۆ وێنە (تۆلستۆی ئانارشیسم بوو و بەس دژیی دەسەڵاتی دەوڵەت بوو..)
هانری ئارڤۆن لە کتێی "قوتابخانەی ئانارشیسم"دا دوو سەرچاوە و چاوگ بۆ ئەو قوتابخانەیە دیاریدەکا؛
ئەلف: قوتابخانەی ڕەسەنایەتی تاکی فەڕەنسی (ئەوان لەسەر ئەو بڕوایه بوون کە؛ مافی هەمیشەیی و ڕەهای مرۆڤ گرینگترە لەهەر ڕێکخراوەیەکی سیاسی..
کاتی خۆی "هۆبز" گوتی؛ مرۆڤ بووەتە گورگی مرۆڤ و.. دەوڵەت بۆ کۆتاییهێنان بەودۆخە دێتە سازبوون بەوپێیە، یەکەم پەیامی دەوڵەت بریتییەلە دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادییەکانی تاک، بەڵام هەرگیز ئەو کارە ناکا.. و بۆیە ئانارشیستەکان دوژمنایەتی خۆیان لەگەڵ دەوڵەت ڕادەگەیەنن.
ب: ئایدیالیزمی ئاڵمانی؛ کە بە هاتنی هێگل دەگاتە تروپکی خۆی.. بە بڕوای هێگل، خود و بابەت لەناو ڕوح (ایدە)دا یەکدەگرن.. "ئایدەی ڕەها شتێکە لە ئەنجامی بەئاگابوونی پلە بە پلەی ڕووحه ‌فانییەکان دێتەدی.."7 ئەم بۆچوونە لە لایەن فوئێرباخ و مارکسەوە دەبێ بە ڕەهایی مرۆڤ و ڕەهایی پرۆلیتار.. و لەلایەکیدیکەوە (لای شتێرنەر) دەبێ بە "من"ی ڕەسەن و تاک و دواتر لە فەلسەفەی پرۆدۆن و باکۆنیندا، ئەو منە تاکە، دژی هەموو 'لەخۆنامۆبوونەکان" ڕادەوەستێ.. ئەوان گرینگترین فاکتەری لەخۆنامۆبوون" بە دەوڵەت دەناسینن و لەگەڵی بەشەڕدێن.. "دەبێ دژی هەموو ئەو شتانە هەوڵبدەین کە بوونەتە کۆسب لە بەردەم گەشەی تاکدا" (بەم قسانەدا لە نزیکایەتی مارکسیسم و ئانارشیسم دەگەین)
پرۆدۆن و باکۆنین بناخەدانەرانی فەلسەفەی ئانارشیسم بوون، بەڵام پێش لەوانیش کەسانێکی وەک گۆدڤین و شتاینێر ئاوەکەیان بۆ ڕشتبوون
گۆدڤین (w.godvin1756-1836) کاتی خۆی گوتی؛ "حکومەت ئەو ئامێرە بێبەزەییەیە کە تاکە هۆکاریی هەمیشەیی بەدکارییەکانی ئادەمیزادە.. بە هیچ شتێک چارەسەرناکرێ مەگەر بە لەنێوبردن و تێکدانی تەواوی12.. ئەو وەک ئەفلاتون باوەڕی بە سازکردنی ئەخلاق لە ڕێگەی پەروەردەوە هەبوو و لایوابوو " هاودەستییەک لەنێوان دەوڵەت و خاوەندارەکانی سەرمایەداردا هەیە بۆ دژایەتی تاکە ئازادەکان.. " ئەو دێــموکراسی.. پێ باشە و بە یەکێک لە چارەسەرییەکانی دەزانێ و دەڵێ؛ "مافی حوکمڕانی نە هی زاناکانە نە هی نەزانەکان.. نە هی بۆرژواییە نەهی پرۆلتێر..
ماکس شتێرنێر؛ stirner 1856-1806 ؛ ڕۆژنامەوانێکی ئاڵمانی بوو و ساڵی 1845 کتێبی
"تاک و‌ داراییەکەی" بڵاو دەکاتەوە.. و ئەڵێ؛ "هیچ شتێک گرینگتر و پێشتر لە من (وەک تاکێک) بوونی نییه..من دژی هەموو جۆرە دەوڵەتێک (هەرچەند دێموکراتیش بێ) شەڕی خۆم ڕادەگەیەنم.‌ دەبێ خۆم لە چنگ هەموو شتە "پیرۆز"ەکان ڕزگاربکەم.. دەوڵەت و من.. ئەو‌ دووانە دژی یەکترن.. خوا، ویژدان، ئەرک، یاسا.. درۆگەلێکن کە تەواو گەوجیانکردووین.. سڵاو بۆ خۆشبەختی هەمووان، یانی بەدبەختی بۆ من.. ئەوەی بۆ من‌ بەڕاستی دروستە، ڕەنگە بۆ ئەوانیدی دروستنەبێ ئەوە کیشەی ئەوانە.. با داکۆکی لەخۆیان بکەن ن.." ئەو ئانارشیستێکی تامەزرۆی ئاگر و خوێن و ویرانکاریی بوو.. باوەڕیی بە منێکی خودبونیاد و دوور لەهەموو پێشمەرجەکان و گۆڕانی دەوڵەت بوو.. دوڵەت ئیرادەی تاک دەخاتە لاوە یان دەریدەکا یان لەناویدەبات.." (ئانارشیسم. د. مستەفا ڕەحیمی ل 22)
پییەر ژۆزێف پرۆدۆن 1865- 1809 proudhon
ساڵی 1844 لە پاریس کۆڕێکی بێوێنە بۆ مارکس، پرۆدۆن و هێرتسۆن وەک سێ کەسی ئاشقی ئازادیی و دادگەریی- ئاشقی ئازادی و شۆڕش- ئاشقی ئەدەبیات پێکدێ و زێدەتر دەکەوێتە بەرچاو و دواتر لە نامەکەی پرۆدۆندا بۆ مارکس (ل 25 هەمانسەرچاوه) جیاوازیی بۆچوونەکانی ئاشکراتردەبێ.. پرۆدۆن لە پەخشان و دارشتندا دەبێتە جێی پەسەندیی بۆدلێر و فلۆبەر و هۆگۆ.. ئەو خولیای دادگەرییە و دەسەڵات و خاوەندارێتی وەک دزیی دەبینێ.. و لایوایە کە "کۆمۆنیسم" دەرکی ئازادیی تاک ناکا.. و به ‌ئسکلێتی (داڕشتی پێشەیی) تەلاریی دەسەڵاتی ڕەوایدەبینێ.. دواتر " کتێبی فەلسەفەی هەژاریی" دەنووسێ و مارکس بە تەوسەوە بە کتێبی "فەقیریی فەلسەفە " وەڵامیدەداتەوە.. و ئەمە کۆتایی دیالۆگی ئانارشیسم و مارکسیسمە تا ساڵی 1968و شۆڕشی خوێندکاریی فەڕانسە. پرۆدۆن لایوایە کە، خاوەندارێتی دەبێ هەموان بگرێتەوە.. و گرینگی زۆر بە ئابووریی دەدا و.. پێیوایە؛" ڕەسەنایەتی تاک بناخەی یەکەمی مرۆڤایەتییە و ڕەسەنایەتی کۆمەڵ"یش تەواوکەریەتی.." (ل 34 هەمانسەرچاوە)
میخاییل باکۆنین bakounine 1814- 1876
" هەموو بنەماکانی بێدادیی وێرانبکەن، بەرابەریی ئابووریی و کۆمەلایەتی پێکەوە دابینبکەن. بەس بەپێی ئەو تێزەیە کە ئازادیی، ئەخلاق و مرۆڤایەتی.. سەرهەڵدێنێ و پەرەدەسێنێ"
هێنانەکایەی ئەخلاقی نوێ لەهەر ڕوویەکەوە بیری لێبکەیتەوە،.. پێویستی بە هەڵگیرسانیی شۆڕشێکی (کۆمەڵایەتی) نوێیە
کاری داڕشتنی تیورییەکانی شۆڕش بدەنە دەست کەسانیدی.. با خۆمان بەشێوەیەکی بەربڵاو تێوەچین (تێکەڵ بە واقیعەکان بین)
داد و هاوار بۆ ئەوکاتەی شۆڕش پشت لە ئامانجی تاکەکانی مرۆڤ دەکات..
داد1 بۆ ئەو شۆڕشەی بە بیانووی بەردەوامبوونیەوە خیانەت لە خەڵک دەکا.. هۆشتان بێ!
"ئامانجی باش یەکەمین ئیلهامبەخشی گیانی وێرانکارانەیە.."
" یەکەمین گورزەکانتان بوەشێنن. ببن بە سەرمەشق.. دەبێ بوێر و بەجەرگ بن.."
"تەنیا ئازادیی، یاسای ئازادیی دەنووسێ"
" ئەو قسەیەی کە بە بیانووی پشتیوانیکردن لە ئازادیی زەرەر لە ئازادیی بگەیەنین، مەترسیدارە و بێمانایشە.. بۆوەی ئەخلاق جگەلە ئازادیی هیچ سەرچاوە و ئامانج و بابەتێکیدیکەی نییە"
بەم پێشەکییەوە لەسەر مێژووی ئانارشیسمی کۆمەڵایەتی.. (بۆ ئەو دۆستانەی هەموو شتێکی ئەم دنیایە لە پێوهن‌دیی لەگەڵ مێژوو و دیاردەکانیدیکەی دەور وبەر دەبینن) دەمهەوێ بازێکبدەم بۆ ساڵی 1977و ڕۆژی 17ی ژانوویە.. "ئیمبێرتۆ ئێکۆ" دەڵێ:
" ئە‌و ڕۆژە "رۆلان بارت" تازە ببووە مامۆستای نیشانەناسی ئەدەبیی لە "کۆلێژدۆفرانس"و یەکەم وانەی دەگوتەوە. وانەیەک کە ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە زۆریان باسلێکرد ودواتریش لە بڵاوکراوەی "سوی" بەشێوەیەکی ڕازاوە بەناوی "وانە"‌ بڵاوکرایەوە‌. ئەو وتارە کراوە بە سێ بەشەوە؛ بەشی یەکەم لەسەر زمانە، بەشی دووهەم سەبارەت بە کارکردیی ئەدەبە لە پێوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتی زماندا و بەشی سێهەم سەبارەت بە نیشانەناسیی ئەدەبییە.. باوەکو هەر سێ بەشی باسەکەی بارت گرینگی تایبەتی هەیە، بەڵام ئەوەی به ‌باسەکەی ئێمەوە پێوەندیدارترە پێناسەی بارتە لە دەسەڵات لە پێوەدیی لەگەڵ زماندا.. ئەو ڕۆژە بارت بێئەوەی ئاماژە بە "فۆکۆ" بکا (بۆوەی ماوەیەک لە کۆلێژ بەرپرسی فۆکۆ بووە) لەژێر دەسەڵاتی پێناسەکانی فۆکۆ و بنجامین لی وۆرڤ دا.. قسەدەکا.. بارت دەڵێ: ئەوەی دەسەڵات سازدەکا هێزیی ئاخاوتن نییە، بەڵکو شێوازێکی قسەکردنە کە لەناو سیستەمی ڕیساکاندا کە هەمان زمان بێ، ڕچیاگە (سەهۆڵینەبووە).. ئەو دڵێ:
"زمان بە زۆر شت ناچارماندەکا.. زمان بەهۆی پێکهاتەی تایبەتی خۆی دەمانخاتەناو پێوەندیگەلی لەخۆنامۆبوونانەوە (ئلیناسیۆن) ئاخاوتن یانی ملکەجکردن.. زمان دەسەڵاتێکی دواکەوتووانە (ارتجاعی)یە کە بووەتە باو..
" با لەوەش تپەڕێنم، زمان نە دواکەوتووە و نە نوێخواز، بەڵکو لە یەک وشەدا "فاشیست"ە‌ بۆوەی فاشیسم پێش بە ئاخاوتن ناگرێ، بەڵکو ناچارتدەکا بە قسەکر‌دن"..
"ئیکۆ" دەڵێ ئەم قسەیەی بارت زۆرترین شەڕەقەڵەمی دوای ساڵی 1977 بەدواەبووە.. ئەو دەڵی: دوای ئەو قسانە ئیتر سەیرنییە ئەگەر بڵێێن؛
"زمان دەسەڵاتە بۆوەی ناچارمدەکا کڵێشە (چوارچێوە)گەلێ پێشترسازکراو (تەنانەت وشە و دێڕەکان) بەکاربهێنم و ئەوەند پێکهاتەیەکی پتەوی (محتوم)ی هەیە کە ئیزن بە ئێمەی عەبدی خۆی نادا لێیبێنە دەرەوە یان لێیئازادبین.. بۆوەی لە دەرەوەی زمانەوە هیچ نییە"..
چۆن بتوانین بەپێی ئەو ئاماژەیەی کە بارت سەبارەت بە شانۆنامەی "دەرکەی بەستراو"ی سارتێر دەیکا، خۆمان ئازادبکەین؟ بە فێڵکردن لێی (تقلب) دەتوانین فێڵ لە زمان بکەین. بارت بەو گەمە نادروست،‌ بەڵام ڕزگارییدەرە دەڵێ "ئەدەبیات"
واتە مرۆڤ بەس لەڕێگەی ئەدەبیات و هونەرەوە دەتوانێ دژی دەسەڵاتە ڕەنگاڵەکان، کە بەس لەڕێگەی زمانەوە داسەپاون، بێتەوە..
"ئێکۆ" دەڵێ: "هەر لەوێوە دەگەینە گەڵاڵەی وتەزایەکی ئەدەبی لەدەقدا، واتە گەمەی وشە و گەمە بە وشە.. بارت لایوایە ئەدەبیات کاری بە گوزارەگەل پێشترسازکراو نییە بەڵکو دەگەڕێتەوە سەر گەمەی بێژەر و نووسەر لەگەڵ خوێنەردا.. نووسەرەکە سەرنجراکێشیی وشەکان کەشفدەکا.. ئەدەب باش دەزانێ کە دەسەڵاتی زمان دەتوانێ سەرلەنوێ زاڵببێتەوە.. هەربۆیە زۆرجار لە قسەی خۆی دەکشێتەوە و تەنانەت بەرەنگاریدەبێتەوە و سەرلەنوێ پەسەندیدەکاتەوە.. و بە زمان چەوریی هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێ.. نیشانەکان ناسڕێتەوە بەلکو گەمەیانپێدەکا..وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئەدەبیات بە لەونێک ئازادکردنی دەسەڵاتی زمانە یان نا؟ پێوەندە بە سروشتی دەسەڵاتەوە‌‌ و.. ئێکۆ دەڵێ: کە "بارتیش خۆی لە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدزێتەوە و ناراستەوخۆ بۆچوونەکانی "فۆکۆ"شی دەکاتەوە.. بۆوەی ئەو چەمکەی فۆکۆ لە دەسەڵات نواندوویەتی تا هەنووکە جێی باوەڕترینە.
فۆکۆ لایوایە دەسەڵات بەس سەرکوتکردن و قەدەغەکردن نییە بەڵکو هاندان بۆ دەربڕین و بەرهەمهێنانی مەعریفەیشە.. ئینجا هەر بەوجۆرەی بارتیش ئاماژەیپێدەکا؛ یەکپارچه ‌نییە.. و نامهەوێ لێرەدا بگەڕێمەوە سەر پێناسەکانی فۆکۆ لە دەسەڵات بەس دەبێ بڵیم؛ "دەسەڵات ئەو شتەیە کە زمانناسان بەگشتی "زمان"ی پێدەڵێن و بەدڵنیاییەوە زمان زاڵم و ملهوڕە بۆوەی بەس بە بیانووی ئەوەی کە، بۆ وێنە ئەم دیڕە " من چۆنێکم دەوێ" بێمانایە، ئیزنی ئەوەم ناداتێ بیڵێم.. هەڵبەت لەبەرئەوەی یاسا و ڕێساکانی زمان ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەلایەن جەماوەرەوە پەسەندکراوە.. ڕەنگە هەمووکەس هەوڵی بەرەنگاریکردن بدا بەڵام بەگشتی قەبووڵیدەکا و قازانجی خۆی لەوەدا دەبینێ کە لای وابێ خەڵکیش قەبووڵیانکردووە
ئێکۆ دەڵێ؛" نازانم بتوانم بڵێم کە زمان بەلەونێک نواندنی دەسەڵاتە یاننا بەڵام بەدڵنیایییەوە دەزانم کە چوارچێوەی سەرەکی دەسەڵاتە و دەتوانم بڵێم کە؛ زمان سەرەکترین دەزگای (دامەزراوەی) نیشانەناسییە و بە گوتەی نیشانەناسە ڕووسییەکان سیستەمی نموونەسازیی سەرەتاییە.. و چواچێوەیەک بۆ سیستەمەکانیدیکەی نیشانەناسییە لە کولتورە جیاوازەکاندا کە وەک دەسەڵات و مەعریفە (سیستەمی نموونەسازیی دواجارینە) دادەمەزرێ.." +
ئەگەر زمان بە نواندنی دەسەڵات بزانین و شیعر بە هەوڵدان بۆ دەرچوون لە بازنەی زمانی بەدەسەڵات بوو، ئاشکرایە ئانارشیسمی شاعیرانه ‌(زمانی هونەریی) بەشێک بووە لە ئەرکەکانی ڕەوتی بەرەوپێشچووی زمانی هونەر لە درێژایی مێژوودا؛ کێ ناڵێ بەربەرەکانێی قوتابخانەکانی ڕۆمانتیک (دژی کلاسیسیسم) ناتۆرالیسم و ڕیالیسم دژی (رۆمانتیک) سووریالیسم (دژی هەموویان) درێژەپێدانی هەمان ئانارشیسمی زمانیی – نیشانەیی نییە لە مێژووی هونەردا.. هربێرت ڕید (ئانارشیسمی ناسراو) لە کتێبی "ئانارشیسم، سیاستەتی شاعیرانه"دا دەڵێ؛ "من ئانارشیسم لەگەڵ سوریالیسم، هیزی فام (تێگەیشتن) لەگەڵ هێزی خیاڵ و ئەرک لەگەڵ ئازادییدا دێنمە هاوسەنگی.."‌ ئەو هەموو شۆڕشەکانی مێژوو وەک ئانارشیسمی شاعیرانە دەبینێ بۆ گەیشتن بە یۆتۆپیای ناو خەونەکانی مرۆڤ؛ " چێژوەگرتن و تێگەیشتنی ئانارشیسمی ژیان لەناو ڕێکوپێکێتی هەمان ژیاندا" ئەمەیە پارادۆکسی ئانارشیسم کە لهشیعریشدا ڕەنگیداوەتەوە. وەک شیرکێشانی ئانارشیستانەی نیچە دژی هەموو دەسەڵاتی زمانیی فەلسەفەی ڕۆژئاوا.. نازانم مەبەستەکەم پێکاوە یاننا ا ا ا..؟
دادا و سووریالیسم؛
"جوان وەک ژوانی بە هەڵکەوتی چەرخی دروومان و چەتر (پەڕەشووت) لەسەر مێزی تەشریح" لۆترە ئاموون
ئاندرە بێرتۆن کاتی خۆی لەوتوێژێکدا لەگەڵ "ئاندرەپارینۆ"دا دەڵێ؛ "ساڵەکانی 1930 تا 1931 ئێمە بە تووڕەییەکی زێدەتر لە هەرکاتیدی، دژی تەبایی لەگەڵ "کۆ" دەستماندایە شۆڕش و بە ئیرادەیەکی قاییمەوە بووینە دژی کۆمەڵ. بەڕاستی لە سیستەمی بەڕێوەبەریی ئەم جیهانە بێزاربووین و.. بەتایبەت ڕقمان بوو لەهەموو ئەوشتانەی کە بەناوی دابونەریتەوە ببوونە موقەددەس (پیرۆز) لێمان، شتی وەک بنەماڵە، وڵات، ئایین و تەنانەت کار و شەرەف و ئەوشتانە (بەمانای ئەوڕۆژینەی ئەو ‌چەمکانە‌..) لامانوابوو.‌ ئەوانەیان کردبووە ئاڵایەک که،‌ بە‌سەر کۆمەڵێ شتی ناحەز و دزێوەوە هەڵیانداوە.. هێشتا ئەو هەموو قوربانیانەی (‌بەردەم خوداکانی) شەڕمان لەبیرنەچۆبۆوە.. بەگشتی و بەکورتی؛ ئێمە لەقۆناخێکدا، لەبەرانبەر جیهانێکدا، کە هەوڵی بێڕێزیکردنی دەدا لەسەرمان هەمانشێوازمان هەڵبژارد.." (بڕواننە کتێبی چارەنووسی سووریالیسم، وتوێژ لەگەڵ ئاندرە بێرتۆن)
ئەمە بوو ئەو بەرهەڵستکارییە ئانارشیستیانەی دادا و سووریالیسم دژی ئەو دەسەڵاتە زمانییەی کە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی سەپابوو و هۆگرانی ئەدەبی جیهان حەتم ئاشنای درێژەی ڕەوتەکەیان هەن و دەزانن کە کەسانی وەک ڕمبۆ- ئاراگۆن، برتۆن، ئارتۆر، مارسێل لووشان، پول ئالوار و زۆرێدیکە لە هونەرمەندانی سەر بەو ڕێبازە هونەرییه،‌ چۆن و چەند لە خزمەت گەشەی ئەدەب و هونەری جیهانیدا بوونە.. ئایا ئێستا دوای تێپەڕینی چەندین دەهەی کاتیی ئەو هەوڵانە به ڕەوتی‌ ئانارشیسمی هونەریی ناناسن؟
2
ئەدەبی کوردی و ئانارشیسمی زمان
رەنگە بەرهەڵستکاریی زمانیی لە ئەدەبی کوردیدا بگەڕێتەوە بۆ دەقی مەحوی و ئەو بەکارهێنانە نائاساییانەی ئەو دژ بە ڕێکوپێکیی ڕێزمانیی دەقی پیش خۆی؛
"واعیز له ‌من بڵێ به ‌نەزەر تەعنە کەم بدا
دینی بوتانە دینی من ئەو مەزهەبی زەهەب"
"بەرپێی ئەوم بە مێزەرەوە سەرکەنا وتی
مەحوی تەمایە بمخەڵەتێنێ بە تووری پووت"
"واعیزم پرسی یەکێ مەستانە جوابیدامەوە..
وەعزی چی سەرلنگە دەستاڕێ کڕەی دەستاڕی هات"
"مەحوی بە (موتوا)وە کە لە مردن ببی نەجات
ڕۆیاندنت (به ‌مانای ڕۆیشتن!!) لە پیشە لەپێشا وەرە بڕۆ..
لە ئەحبابی قەدیمی بەزمی ئولفەت ماوە تەن دووتەن..
یەکی پەروانە هەمدەردە یەکێ بولبول کە هەم فەردە
"لە مەکری ئەم عەجووزە و سیحری دیوی نەفس ئەمن مەحوی
پەنادەگرم بە زاتی ئەقدەسی بێچوونی نادیوە 290
"قامەت نەمام و پشتی وەکوو مێو و ڕۆنی نەرم
چەوتاوە (چەمیوەتەوە!!) ڕەقهەڵاتووە وەک چەوتە مێوی پیر.. 239
"نسبەت بدرێ حوور و پەری گەر بە لەیەکچوون
بالیدە دەبن (دەفڕن) تا دەگەنە ئەوجی لەخۆچوون 244
"بڕوانە سووتنم وەرە بڕواکە من نەمام
پەروانەم ئیترم نییە پەروا کە من نەمام 213
"دڵم بێ تایە ئەحوالم خراپە
هەتا تۆمی دڵئارام و دڵئارا.. "
دەبینن کە مەحوی چۆن دژی ڕێزمانی باو بوێرانە وێرانکاریی دەکا و جوانکاریی دەخولقێنێ..
من پێشتر لە وتاری "نالی و یارییە زمانییەکانی ویتگونشتاین"دا باسی ئەنارشێسمی وەرگرتم بە تەسەلی کردوە و نامهەوێ لێرەدا دووپاتیبکەمەوە (بڕواننە کتێبی "نالی و خوێندنەوه ‌نوێکانی سەردەم" چاپ و بڵاوکردنەوەی سەنتەری ڕووناکبیریی ئێلبەگی جاف لە سلێمانی) بەس دەمەوێ بە کورتی ئاماژەبکەم، بە، بەکارهێنانی زمانی سۆرانی بەرانبەر بە زمانی بەدەسەڵاتبووی گۆران و چەند زمانیی بوونی دەقەکانی (فارس و تورک و عەرەب هەر سێم بە دەفتەر گرتووە..) بۆ وەی ئانارشیسمی زمانی شاعیرانە لای نالی بناسین..
ئانارشیسمی زمانیی "گۆران" و "سواره ئیلخانی زادە"‌ دژ بە کلیشەییبوونی زمانی ئەدەبی کلاسیکی، لەوە ئاشکراترە کە بمانهەوێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بنووسین.. بەس پێویستە بگوترێ لە هاتنەئارای شیعری نوێی کوردی بەولاوە ڕەوتی ئانارشیسمی زمانیی خێراییەکی زێدەتر بەخۆوە دەبینێ و (قژ و چاوی ڕەشدەبێ بە قژی زەرد و چاوی شین). یانێ جۆرە بچڕانێکی جوانیناسانە و تەنانەت مەعریفەناسانە دێتەئارا)و هەوڵی شکاندنی کوولە‌کەی دەسەڵاتی باو دەدرێ؛ بڕواننە ئانارشیسمی زمانیی ئەوکاتی دەقی کوردی بۆ ڕووخاندنی تەلارەکانی کۆن؛
"ئەم کوولەکانە ئەشکێنم
ئەمە باوەڕی منە..
پەرەسگاکان ئەڕووخێنم..
وشەکانی ئامێتەی ڕەگی زەوی دەکەم..
کەس لە زمانم تێناگات.. پەنجەرە ژەنگاوییەکان ئەوەرێنم" لەتیف هەڵمەت.
هەرچەند ئەم ئانارشیسمە بەس لەدروشمدا دەمێنێتەوە و "یاخیدەبین یاخی دەبینە‌کەی" لەتیف هەڵمەت هەرگیز ناوێرێ وەکو زمان وێرانکاریبکا و لە زمانی باو دەرچێ، بەڵام ئەوە نیشاندانی ڕێگا بوو و دواتر ئەو ڕێگایە ڕێبوارانی خۆی دەدۆزێتەوە..
لە مەودایەکی کورتی کاتیدا (بە ڕێژەی گۆڕانکارییەکانی پێشوو) لە ڕوانگە و کفرییەوە دەگاتە دەقی فۆرمالیست- سوورریالیسمەکانی هەولێر و دەقی کەسانی وەک.. کەریم دەشتی و عەباس عەبدوڵڵا یوسف و و نەوزاد ڕەفعەت و کەریم دەشتی و هاشم سەراج و فەرهاد پیرباڵ و.. کە بەئاشکرا نامۆبوونی زمانیی لەدەقەکانیاندا خۆدەنوینێ؛ مێشکم لێوانلێوە لە جوانی دڵم لە مانا
نەهاتی شەختەی شینی شیعر بشکێنین
ماچ دەنکە ئەسپرینێکی نارنجییە" هاشم سەراج
… ئەم ڕەوتە کە دەگاتە ڕۆژهەڵات پێوەند دەبێ بە پرۆژه ‌شیعرییەکەی "داکار"و ڕەوتی شیعریی جیاواز کە خوازیاریی گۆڕانکاریی بنەڕەتیین‌ لە شیعری کوردیدا و وەکو دەق سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر "شیعرەسات"(ساڵح سووزەنی)و دواتر شینترین بەتاڵی یوونس ڕەزایی.. (شیعری شێت).. دەقەکانی بێهزاد کوردستانی، ڕەزاعەلیپوور، ڕەوف مەحموودپوور لە شیعری هەورامیدا و دواتر چەند شاعیرێکی گەنجتر کە خۆیان وەک بەرەی چوار دەناسێنن و بەرچاوترینیان بەڕێزان؛ "کەماڵ ئەمینی" پەرویز زەبیح غولامی و "حەمەی موەففەقی"و.. ە..
ئانارشیسمی زمانیی وەک نموونەی یەکەم (لە بەشی یەکەمی شیعرەساتدا) بەهۆی لادان لە ڕیساگەل ڕێزمانیی، بچڕبچڕبوون، دواخستن و هەڵاتن لەدەست مانا و پێکهاتەی باو لێرەدا وەک دەق دێنینەوە؛
" ئەگەر شێتی چاوی سەرمابردووی ڕۆح و بەزمی ئەستێرە هەمووی مۆسیقای شەوانە..
ڕەنگە بەسەر تەمی/ "جن جن"یوی سە‌رم/ هە‌زار جار و بار بە ئێواران/ بفرۆشم ئاشقترین
من باڕشەی.. هە‌شم/ هە‌موو ڕۆژانێ بە شە‌و/ ڕەنگە پاییز تەمی جن جنی/ شەوانم بفرۆشتوێنێ
بە‌زمی.. ڕە‌نگە../ باشترین ئاشق؟
شیعرەسات یەکەم ئەزموونی شیعرییە کە بەمانای ڕاستیی وشە لەناوزماندا "کوولەکان دەشکێنێ"و ئەو شێوازە تا هەنووکەش بووەتە ڕێبازێکی نوێترخوازانە لە دەقی شیعریی نوێترخوازان و هەموو ئەو دۆستانەیدیکە کە، هەرکام بەشێوەی تایبەتی خۆیان هەوڵیاندا لە نۆرمی زمانی باو دەرچن؛
" شاعیرم تا ویشکەساڵی هەمیشە/ تاکو دڵۆپەی تینوێتی بۆ کەربەلا.. کە من بم- مەسیحێک عاشقی هەمیشەی خاچی سوور/ کە من بم مێژوویەک بۆ دڕک و تەنیایی.." شیعرێک بە پەراوێزی مێژووەوه (یوونس)
"لە بیرم بێ کە خەوتم/ دەستەکانم بکوژێنمەوە../ کچەکان زوو هەڵکەم.."
"کێوێکمان داکوتا.."
"لە یەکەوە تا من بژمێرە/ تۆیش ئەزانی چەنێ کەمم"
"وابزانن من باران.. تەڵاخانم بارانم کە.."
ئیسپانیا یانی گا.. بیست لۆرکا هەر یانی ئیسپانیا"
"رۆژنامەکەی پیاوە" قاڵییەک دەناسم..
شیری بازاڕی بێ درگا
حەیای ڕووتە و
فریام "ناکەوێت"ەڕێ
رێم ڕووتی ڕووتە و بەهەرچی دەرناکەوێ.."
"من عەیب نیم
عەیب خیلقەتە کە درێژە
غەیری منیش خۆ زانیبووی
مرۆڤ درێژە و خڕ نییە
درێژیش تەواوبوونی لێوە سەهلە" چ عادەتێکی خراپە- بێهزاد کوردستانی
"تا سێوترین وەسووەسەکانی پشیلە
من وازم لە هەرچی نارنجی
ئاسمان بە دەمانچەی ئاو
نەرم
<< خووساوە باران و خرپن بەراز! >> برایم ئەحمەدی نیا..
"پێ ساراوه / هۆرە ڕاو وێش / بە چەمکاڵا یاوە نۆرە حەشر.." ڕەوف مەحموودپوور
لە وتاری "لە گەڵ شەپۆلەکانی شیعری نوێی کوردیدا وەکو فورم و زمان و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە زمانی بەدەسەڵاتبووی شیعری پێشوو، باسی ئەم شەپۆلە‌ شیعرەم کردوە و دووپاتیناکەمەوە، بەس دەڵێم لەم دەقانەدا وزەیەکی ئانارشێستانە دەبینرێ بۆ بەردەوامیی نوێخوازیی و هەربۆیە من ئەم هەوڵە نوێیانە بە نوێترخوازیی پێناسەدەکەم و لاموایە ئانارشیسم لە زمانی هونەردا بەڕاستی ئەو ئەرکەی وەئەستۆبووە بۆهەرچی نوێترکەدنەوەی دەقەکان، فۆرم و ماناکان بۆ هەلاتن لەدەست وەستان و ڕزان، تاکدەنگیبوونی شیعری پێشوو و فڕین بەرەو هەرچی زێدەتر گەشەپێدانی دەقی کوردی و دڵنیام ئەو ڕێبازە لەناو زمان و ئەدەبدا بەردەوامە..
------
سەرچاوەکان؛
جۆرج ڤۆدکۆک - ئانارشیسم، هورمز عەبدوڵڵایی، نشر ێ‌مین – تاران
ئانارشیسم - د. مستەفا ڕەحیمی - وەرگێڕانی ڕێباز مستەفا، سلێمانی 2002
ئیمبرتۆ ئیکۆ - زمان، دەسەڵات، هێز – وەرگێڕانی بابەک سەید حسێنی
رۆلان بارت - از اپر تا متن – ت، مراد فرهادپور
هربرت ڕید - ێ‌نارشیسم، سیاست شاعرانە ت.‌ حسین چاوشیان نشر اختران ل 172
ێ‌ندرە برتۆن - سرگژشت سورئالیسم- ت. عبداللە کوپری- نشر نی،1383 ل 97
+ - هایدگر و نیچه این حکم کانتی ڕا که انسان سرچشمه همه چیز است واژگون کردند و انسان ڕا محصور در زبان معرفی کردند. هایدگر عقیده داشت که ما محصور در زبان هستیم و زبان نمی تواند دلالتی بر واقعیت خارج از خود داشته باشد. اگر واقعیت ڕا ڕده ای خارج از زبان بدانیم، ڕاهی برای شناخت ێ‌ن نخواهیم داشت. واقعیت، جز واژه ای درون زبان نیست و همچون هر مفهوم دیگری توانایی خروج از محدوده زبان ڕا ندارد. ێ‌دمی درون زبان جاریست..

کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,290 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
هشتگ
منابع
آیتم های مرتبط: 6
1. زندگینامە فەرهاد پیرباڵ
2. زندگینامە ڕێباز مستەفا
3. زندگینامە کەریم دەشتی
4. زندگینامە عەباس عەبدوڵڵا یوسف
1. کتابخانه ئاو
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: ادبی
کشور - اقلیم: شرق کردستان
فراداده فنی
کیفیت مورد: 78%
78%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 15-01-2016 ثبت شده است
آدرس مقالە
این آیتم با توجه به استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
این مقاله 8,290 بار مشاهده شده است
QR Code
فایل های پیوست شده - ورژن
نوع ورژن نام ویرایشگر
فایل عکس 1.0.14 KB 15-01-2016 سریاس احمدس.ا.
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
اماکن باستانی
مسجد جامع تکاب
زندگینامە
روژین دولتی
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
جوان حاجو
اماکن باستانی
کلیسای سرکیس مقدس
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
رمزگشایی از کتاب مکاشفەی یوحنا
کتابخانه
غمنوای کوهستان
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
زندگینامە
عبدالجبار کاکایی
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
زندگینامە
سارا خضریانی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
کتابخانه
افسانەهای لری
اماکن باستانی
قلعه سردار افشار
کتابخانه
آیینه آتشفشان ژنرال
زندگینامە
محمد اوراز
تحقیقات مختصر
پرستوهای کوچ
اماکن باستانی
پل ممیند
زندگینامە
سوسن رازانی
اماکن باستانی
تپه حاجی فیروز
تحقیقات مختصر
کشف بزرگترین شهر زیرزمینی در شمال کوردستان
زندگینامە
یوسف قادریان
تحقیقات مختصر
مرد و جانمرد
زندگینامە
هانا وکیل
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
هلیا برخی
تحقیقات مختصر
رئیس سابق انجمن مطالعات کوردی به اتهام عضویت در PKK به زندان محکوم شد
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش

واقعی
شهدا
پیشوا قاضی محمد
09-06-2023
شادی آکوهی
پیشوا قاضی محمد
زندگینامە
عادلە خانم
20-02-2024
سارا سردار
عادلە خانم
زندگینامە
عبدالجبار کاکایی
05-01-2025
سارا سردار
عبدالجبار کاکایی
اماکن
مریوان
11-01-2025
سارا سردار
مریوان
تصویر و توضیحات
دختر کوردی که عکسش در کیف پول یک سرباز کورد در جنگ ایران و عراق پیدا شده
12-01-2025
شادی آکوهی
دختر کوردی که عکسش در کیف پول یک سرباز کورد در جنگ ایران و عراق پیدا شده
موضوع جدید
اماکن
پیرصفا
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
بیلو
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
بناوچله
23-01-2025
سارا سردار
اماکن
برده رش كوچک
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
بالک
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
بابا - مریوان
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
انجيران
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
خاو
21-01-2025
سارا سردار
اماکن
خاومیرآباد
21-01-2025
سارا سردار
تحقیقات مختصر
قلعەی تاریخی امارت سوران در حال بازسازی است
20-01-2025
سارا سردار
آمار
مقالات
  536,342
عکس ها
  114,540
کتاب PDF
  20,768
فایل های مرتبط
  110,855
ویدئو
  1,910
زبان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,470
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,354
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,549
عربي - Arabic 
33,648
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,949
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
گروه
فارسی
زندگینامە 
4,940
اماکن 
2,926
شهدا 
1,036
کتابخانه 
797
تحقیقات مختصر 
619
اماکن باستانی 
441
تصویر و توضیحات 
342
آثار هنری 
263
شعر 
170
مدارک 
71
احزاب و سازمان ها 
49
موزه 
42
نقشه ها 
31
دفترها 
25
تصویری 
17
تاریخ و حوادث 
17
منتشر شدەها 
17
آمار و نظرسنجی 
13
مسائل زنان 
4
ایل - قبیله - فرقه 
4
بازی های سنتی کوردی 
1
مخزن فایل
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,117
IMG 
211,505
∑   مجموعا-همەباهم 
247,930
جستجوی محتوا
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
اماکن باستانی
مسجد جامع تکاب
زندگینامە
روژین دولتی
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
جوان حاجو
اماکن باستانی
کلیسای سرکیس مقدس
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
رمزگشایی از کتاب مکاشفەی یوحنا
کتابخانه
غمنوای کوهستان
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
زندگینامە
عبدالجبار کاکایی
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
زندگینامە
سارا خضریانی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
کتابخانه
افسانەهای لری
اماکن باستانی
قلعه سردار افشار
کتابخانه
آیینه آتشفشان ژنرال
زندگینامە
محمد اوراز
تحقیقات مختصر
پرستوهای کوچ
اماکن باستانی
پل ممیند
زندگینامە
سوسن رازانی
اماکن باستانی
تپه حاجی فیروز
تحقیقات مختصر
کشف بزرگترین شهر زیرزمینی در شمال کوردستان
زندگینامە
یوسف قادریان
تحقیقات مختصر
مرد و جانمرد
زندگینامە
هانا وکیل
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
هلیا برخی
تحقیقات مختصر
رئیس سابق انجمن مطالعات کوردی به اتهام عضویت در PKK به زندان محکوم شد
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 1.032 ثانیه