- لە نزیک گوندی تۆپخانەی سەر بەناحیەی لەیلان لە سنوری کەرکووک سێ تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە.
- باڵی سەربازیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت لە تۆڵەی ژەهرخواردکردنی 12 گەریلاکەیاندا "30 پۆلیسی تورکیایان کوشتوە و ژمارەیەکیشیان بریندار کردوون".
- یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی پیشاندا لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەئەکادیمییەکانی تورکیا لەلایەن حکومەتی ئاکەپە، دوای ئەوەی ئەو ئەکادیمیانە ئیدانەی پەلامارەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیایان کرد بۆسەر شارەکانی باکوری کوردستان.
- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆئەوە دەکات، فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەنەوە لەوەی شەوو ڕۆژ کاردەکەن تا لەم دۆخەی ئێستادا کە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام دادەبەزێت، بتوانن مووچەیان بۆ دابین بکەن.
- لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ گەڕانەوەی د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران داوای لابردنی مەسعود بارزانیان دەکرد له پۆستی سەرۆکی هەرێم.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 15,651 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!