لەپرێس کۆنفرانسێکدا کە پەیامنێری خەندان ئامادەی بوو، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕایگەیاند، ئاشکراشی کرد، لەساڵی ڕابردوودا تا ئێستا 418 کەس بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لە دەستداوە1022 حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.
حەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی 2016 تا ئەم ساتە بەبەراورد لەگەڵ پار ساڵ ڕێژەی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە کەمتربووە".
وتیشی :" لەسەرەتای ساڵی 2015 تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک 1022 حاڵەتی نوێی نەخۆشی پەنجەشێر تۆمارکراون".
هەر له و پرێس کۆنفرانسەدا بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک ئاماری ئه و کەسانەشی ئاشکراکرد کە بەهۆی ئه و نەخۆشیەوە گیانیان لە دەستداوه و وتی: "بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە 418 کەس گیانی لە دەستداوه و 148کەسیش لەوانە ژن بوون".
- 06-02-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,140 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!