برای بەڕێز دکتۆر بەشار ئەسەد
سەرۆککۆماری عەرەبیی سووریا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ئەنیسە مەخلوف)ی دایکی بەڕێزتانمان بیست، کە ئەوپەڕی هەستی ڕێز و سوپاسگوزاری و خۆشەویستی و یادکردنەوەمان بۆ خۆی و گیانی سەرۆکی کۆچکردوو حافز ئەسەد هەیە.
ئەو هەستە مەزنەی کە لە کانگای ویژدانەوە هەڵقوڵاوە، بەرهەمی ساڵانێک لە برایەتی و هاوڕێیەتییە، کە بەردەوام بە خێر و ئاشتی و کاری هاوبەش کۆیکردینەوە، بەو جۆرەی بەرژەوەندی هەردوو گەلەکەمان و سەقامگیری و پێشکەوتنی ناوچەکەی تێدایە.
جەنابی سەرۆک، لەم بۆنە ناخۆشەدا جەخت لەسەر بەهێزیی هەستی برایەتی و هاوڕێیەتی دەکەینەوە، لە ناخیشەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، داواش لە خوای گەورە دەکەین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردووی پایەبەرزیش بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و شوێنیشی بەهەشتی بەرین بێت، گەلی سووریاش بە ئاشتی و ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بگات، ئێمە زۆر باش دەزانین گەلی سووریای مەزن کە هەودای ئاشتی و سەقامگیرین دوچاری گەورەترین نەهامەتی بووەتەوە کە زۆر بۆی بە ئازارین، داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەکەین ئەم گەلە ئەو قۆناخە سەختە تێپەڕێنێت و بگاتە کەناری ئارام و ژیانێکی خۆش کە شایستەیەتی.
خوشکتان
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
10-02-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,497 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!