رۆژی هەینی 13-05-2016 لە نزیک مزگەوتی بەهەشت، لەسەروبەندی ڕووماڵکردنی هەواڵێک لەسەر کێشەی خوێندنی وتاری هەینی لەو مزگەوتەدا، کچەرۆژنامەنووس ژیار محمد لەلایەن ئەندامێکی هێزەکانی ناوخۆوە، کامێراکەی لێوەرگیراوەو دەستی بادراوە.. ژیار محمد تا ئێستا بەرەسمی سکاڵای یاسایی تۆمارنەکردوە، بەڵام لەپەیوەنیدەکی تەلەفۆنیدا (کەسەرجەم ئاخاوتنەکان تۆمارکراوە) سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، نیگەرانی خۆی بۆ ژیار دووپات کردەوەو هاوکاری و هاوخەمی سەندیکاو سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی گەیاندە ژیار، هەروەها ئامادەیی سەندیکای دەربڕی بۆ بەڕێوەبردنی هەر کەیسێکی یاساییی لەسنووری لقەکەیاندا..
ژیار محمد چەندین جار دووپاتی کردەوە کە ئەو سوپاسگوزاری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەو ئەرکی ئەوان پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسانە.. وتی هەر لەو جێگایەدا واتە لە بەردەم مزگەوتی بەهەشت فەرماندەی ئەو هێزانە و جێگرەکەی داوای لێبووردنیان لێکردووم و بەڵێنی سزای سەربازیان داوە بەو کارمەندە، ژیار وتی دەمەوێت بەڕێزەوە باس لە ڕۆڵی ئەو هێزانە بکەم کە چەند هاوکارو هاوپشتمانن و چەندە پەیوەندیی توندو تۆڵ لەنێوان ئێمەو ئەو هێزانەدا هەیە، بەڵام ئەوەی کە ڕوویدا هەڵسەکەوتی تاکە کەسی ئەندامێکی ئەو هێزانەبو کە دەبێت یاسا یەکلایی بکاتەوە..
هەربۆیە ئێمەش لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سەرباری ئەوەی کە ڕێزو پێزانینمان بۆ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆی سنووری لقەکەمان هەیە، بەڵام ڕێگا نادەین هەڵسوکەوتی تاکەکەسی کارمەندێک لێرەو لەوێ ئەو پەیوەندیە باشەی نێوان هێزەکان و ڕۆژنامەنووسانی دەڤەرەکە تێک بدات..
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
14-05-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,941 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!