بەیاننامەیەک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیەوە
چەندین وتاری کەسێک بەناوی(د.عەبدولواحید محمد) کە پیشەی پزیشکە و لەهەمان کاتیشدا مامۆستایە لەزانکۆی سلێمانی“لەهەندێ کەناڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کەتیایدا ناوبراو وەک بانگخوازێکی ئیسلامی قسە دەکات و هەرجارە و سوکایەتی بەتوێژێکی کۆمەڵگە و بەپێکهاتە ئاینیەکانی کوردستان دەکات و دواجاریش لەم ماوەیەدا کە هەموو گەلی کورد ڕوبەڕووی هێرش و دڕندەیی تیرۆرستانی داعش بۆتەوە “ناوبراو لەپیرۆزیی خاک و ئاڵاو بەرگریکردنی پێشمەرگە لەخاک و خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە و ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری چین و توێژەکانی جەماوەری کوردستانی لێکەوتۆتەوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا چەند یاداشتێکی نارەزایی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و پێشمەرگە و ڕۆشنبیرانی کوردستانەوە خراوەتەڕوو کە هەندێکیان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و هەر لەسەر سوکایەتی و هاندان دژی کەمینە ئاینیەکانی کوردستان و هەوڵی شێواندنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کوردستان”زیاتر لەساڵێکە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف لەداواکاری گشتی و لەدادگا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکردوە و ئێستاش کەیسەکەی لەدادگای سلێمانیە” ئێمە لەگەڵ ناڕەزایی و ئیدانەکردنی وتار و لێدوانەکانی ئەم کەسە “تەئکید دەکەینەوە کەوا بەرگریکردن لەخاک و نیشتیمان لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا بەشێکە لەعیبادەت و ئەو گەلەی خاکی نەبێت ناتوانێ خوداپەرستیەکی تەندروست بکات و ئەم ڕاستیەش لەلایەن وتارخوێنی مزگەوتەکانی کوردستانەوە ڕونکراوەتەوە و بەردەوام مامۆستایانی ئاینی ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن”بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم کەسە فەرمانبەری ئێمە نیە و دامودەزگاکانی ئێمە بۆ وتارە ژەهراویەکانی بەکارناهێنێ “ناتوانین لەسەرئەم بابەتە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەین”بۆیە دوا لەداواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەقسە خراپەکانی ئەم پزیشکە دەکەین ڕێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا بگرنەبەر و داوا لەهەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستیش دەکەین چاو بخشێننەوە بەمۆڵەتی کارکردن و خراپ بەکارهێنانی پیشەکەی”.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان
31-03-2015
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,975 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!