دواڕۆژ
قایمقامی #قەسری شیرین# ئاشکرایکرد لە ساڵی ڕابردوودا لە هەردوو خاڵی سنوری #پەروێزخان# و خوسرەوی بایی یەک ملیار و 28 ملیۆن دۆلار کاڵاوشمەک هەناردەی کوردستان و عێراق کراوە.
فرامرز ئەکبەری، قائیمقامی قەزای قەسری شیرینی ئێران، ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا لە هەردوو خاڵی سنوری پەروێزخان و خوسرەوی بڕی (3) ملیۆن و (255) هەزار تەن، بەبەهای (یەک) ملیار و (28) ملیۆن دۆلار کاڵاوشمەک هەناردەی کوردستان و عێراق کراوە.
ڕونیشیکردەوە زۆربەی ئەو کاڵاوشمەکانەی هەناردەکراوە بریتیبوە لە کەرەسەتەی بیناسازیی و میوەو شیرەمەنی و خۆراک.
01-04-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,615 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!