ناوم (هیوا حەمید شەریف)ە، ڕێککەوتی 28-12-1968 لە #هەولێر# لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییم لە شاری هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1992 لە پەیمانگای مەڵبەنی مامۆستایان لە بەشی ئینگلیزی وەرگیراوم و ساڵی 1994 تەواوم کرد.
بۆ ماوەی سێ ساڵ مامۆستای سەرەتایی بووم لە بالیسان و تۆبزاوە. ساڵی 1997 لە بەشی مێژووی کۆلیژی ئەدەبیات زانکۆی سەلاحەددین وەرگیرام و ساڵی 2001 بە پلەی(زۆر باش) تەواوم کرد.
ساڵی 2003 لە بەشی مێژوو کۆلیژی پەروەردە #زانکۆی موسڵ# لە خوێندنی ماستەر وەرگیرام و ساڵی 2006 ماستەرنامەکەم تەواو کرد، تا ساڵی 2008 لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر مامۆستا بووم، لە هەمان ساڵ 2008 ڕاژەکەم بۆ #زانکۆی کۆیە# گواستەوە، ساڵی 2011 لە زانکۆی سەلاحەددین لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیرام و ساڵی 2014 ئەم قۆناغەی خوێندنیشم تەواو کرد، ئێستا مامۆستام لە بەشی مێژوو کۆلیژی پەروەردە زانکۆی کۆیە.
تا ئێستا دوو کتێب و پێنج توێژینەوە و چەند بابەتێکی مێژووییم چاپ کراوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,209 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!