ئەندامێکی #پەرلەمانی کوردستان# ئاشکرایدەکات کە لە میانی سەردانێکیاندا بۆ لای بەرپرسێکی ئێرانی،بەڵێنی چارەسەری کێشەی گرتنەوەی ئاوی سنووری قەزای #پشدەر#یان وەرگرتووە.
#شوان قەڵادزەیی#، ئەنجامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەری گرفتی گرتنەوەی ئاوی #زێی بچوک# لە سنووری قەزای پشدەر وکاریگەرییە خراپةکاني لە سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی سنوورەکە و بەرهەمی جوتیارانی دەشتی پشدەر و بیتوێن،ئەمڕۆ شەممە (24-6-2017) سەردانی کونسولخانەی #کۆماری ئیسلامی ئێران# مان کرد لەشاری #هەولێر#.
گوتیشی: لە میانی گتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرکونسولی ئێران، بابەتی گرتنەوەی (زێی بچوک) مان تاوتوێ کرد کە ماوەی 3 ڕۆژە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیشلامی ئێرانەوە گیراوەتەوە،خۆشبەختانە ئەوان بەڵێنیدا بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ولاتەکەیان و وپارێزگاری ورمێ وشارەداری سەردەشت گفتوگۆبکەن وکۆتایی بەکێشەکە بهێنن، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی کردارین ئەوانین.
ماوەی 3 ڕۆژە، لەلایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە ئه و ئاوەی کە لە سنووری شاری سەردەشتی ئێرانەوە دێتە سنووری قەزای پشدەری هەرێمی کوردستان گیراوەتەوە بەوەش کاریگەری لەسەر سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان و جوتیارانی سنووری قەزای پشدەر درووستکردوە.
24-06-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,632 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!