بەرپرسی #نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی# سەر بە #حکومەتی هەرێمی کودرستان# ڕاگەیاند، 10 منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە #مووسڵ# ڕزگارکراون. حوسێن کورۆ، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی سەر بە حکومەتی هەرێمی کودرستان، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ئەو 10 منداڵە کوردە ئێزدییانە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لە ڕۆژئاوای مووسڵ ڕزگارکراون. منداڵەکان تەمەنیان لەنێوان 4 بۆ 15 ساڵاندایە و لە ڕێگای گەڕانەوەیانن بۆ نێو کەسوکاریان لە شاری #دهۆک#. دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەوروبەری، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش و تاوەکو ئێستاش سێ هەزار و 30 کەس ڕزگارکراون و هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکە نادیارە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوو و لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققە و کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری، ژمارەی ڕزگاربووانی کوردانی ئێزدی زیادیکردووە و تا ئێستاش 20 کەس ڕزگارکراون.
29-06-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,242 بار مشاهده شده است