#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ خوێندکارانی تواناسازی، داواش لە خوێندکاران دەکات سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، بڕیاردراوە بڕی شەش ملیارو 465 ملیۆن و 549 دۆلار وەک قۆناغی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی خەرجبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕە پارەکە بە یەک قۆناخ خەرج دەکرێت، تیایدا 179 خوێندکاری بەرنامەی تواناسازی لە هەریەک لە زانکۆکانی (ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستورالیا، سوید، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، ئیسپانیا، مالیزیا، تورکیا، فەرەنسا، دانیمارک، مصر و ئیران) لێی سودمەند دەبن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕونیشکردووەتەوە، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکاتەوە، کە ناویان لە لیستی ژمارە (7)ی ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوە، ژمارەیان، خۆیان یان بریکارەکانیان سەردانی ژوری ژمارە 56 لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکانیان.
23-07-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,483 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!